کوردستانی

راگەیەندراوێکی بەپەله لە وەزارەتی کارەباوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


راگەیەندراوێکی بەپەله لە وەزارەتی کارەباوە

مەودا میدیا-

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەهۆی چاکسازیکردن لە یەکێک لە وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا کەمکردنەوەی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای بە هاوڵاتییان ئاشکراکرد.

کۆنتڕۆڵی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت "بۆ زیادكردنی توانای بەرهەمهێنانی غازی سروشتی لە كێڵگەكانی كۆرمۆر، بۆ ماوەی 12 كاتژمێر بەرهەمهێنانی غاز رادەگیرێت، هاوبەشانی كارەبا ئاگادار دەكەینەوە كە رێكەوتی 18ی نیسانی 2021،  لەكاتژمێر 4ی بەیانییەوە تاوەكو كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ كۆمپانیای داناغاز بەسەرپەرشتی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان، هەڵدەستێت بەئیشوكاری چاكسازی لە كێڵگەی كۆرمۆر بۆ زیادكردنی بەرهەمهێنانی غازی سروشتی و خۆئامادەكردن بۆ وەرزی هاوین".

دەشڵێت "لەو ماوەیەدا هەناردەكردنی بڕە غازی پێویست بۆ وێستگەكانی بەرهەهێنان رادەوەستێت و بەرهەمهێنانی كارەبا كەم دەبێتەوە،  تیمەكانی كۆنترۆڵی كارەبا بە هەماهەنگی لەگەڵ وێستگەكانی گۆڕین، كار بۆ ئەوە دەكەن لەو 12 كاتژمێرەدا كەمترین كاریگەریی لەسەر ماوەكانی پێدانی كارەبا بە هاوڵاتییان هەبێت".

ه.ع
Qaiwan
Qaiwan