کوردستانی

كۆڵبه‌رێك به‌هۆى كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ له‌ شاخ گیانی له‌ده‌ستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


كۆڵبه‌رێك به‌هۆى كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ له‌ شاخ گیانی له‌ده‌ستدا

مه‌ودا میدیا-

كۆڵبه‌رێكى كوردى خه‌ڵكى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان، به‌هۆى كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ له‌ شاخێكه‌وه‌ گیانى له‌ده‌ستدا، رێكخراوێكیش ده‌ڵێت پاش ئه‌وه‌ی ئه‌فسه‌رێك شوێنی ئه‌و كۆڵبه‌ره‌ ده‌كه‌وێت  له‌سه‌ر شاخه‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌خواره‌وه‌.

رێكخراوى مافى مرۆڤى هه‌نگاو، كه‌ رێكخراوێكه‌ كار له‌سه‌ر مافه‌كانى مرۆڤ له‌ رۆژهه‌ڵاتى كوردستان ده‌كات، ده‌ڵێت " ئێوارەی ئه‌مڕۆ رۆژی شەممە 17ى نیسانى2021 ، کۆڵبەریکی گەنجی خەڵکی سەردەشت بە ناوی هیوا قادری لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی بانە بەهۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ لە شاخێکەوە گیانی لەدەستدا".

رێكخراوى هه‌نگاو، ده‌شڵێت "هیوا قادری لە كاتێکدا لە سنووری سارداوی بانە خەریکی کۆڵبەری بوو، ئەفسەرێک دوایکەوتووە و لە کاتی هەڵاتنیدا لە شاخ كه‌وتووه‌ته‌خواره‌وه‌و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوه‌".

ساڵانه‌ به‌هۆى كارى كۆڵبه‌رییه‌وه‌ ژماره‌یه‌كى به‌رچاوى خه‌ڵكى ناوچه‌ سنوورییه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان، به‌هۆى ده‌ستڕێژى گوله‌ى هێزه‌ سنوورییه‌كانه‌وه‌ ده‌كوژرێن و بریندارده‌كرێن، ئه‌مه‌و هه‌ندێكیشیان ساڵانه‌ به‌هۆى سه‌رما و كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ گیانله‌ده‌ستده‌ده‌ن و بریندارده‌بن.

هـ.ع




Qaiwan
Qaiwan