کوردستانی
سلێمانی.. له رهمهزاندا پێنج تۆن خواردن دهستیان بهسهرداگیراوه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
لەچەند رۆژی رابردوی مانگی رەمەزاندا، قایمقامیەتی سلێمانی دەستی بەسەر زیاتر لە پێنج تۆن خواردن و خواردنەوەی خراپ و ماوە بەسەرچودا گرتووە.
لەشکر حەمید، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی، رایگەیاند "لە ئەنجامی ئەو هەڵمەت و سەردانە چڕەی لەلایەن لیژنەکانەوە بۆ دوکان و بازاڕ و شوێنە گشتییەکان ئهنجام دەدرێت، لەسەرەتای مانگی رەمەزانەوە ژمارەیەکی زۆر شوێن بەسەرکراونەتەوە و دەستیش بەسەر زیاتر لە پێنج تۆن خواردن و خواردنەوەی خراپ و ماوە بەسەرچوودا گیراوە".
راشیگهیاند "بەشێکی زۆری ئەو خواردن و خواردنەوانەی دەستی بەسەرداگیراوە لەخورما، شەربەت و شیرینی پێکهاتووە".
سەرۆکی لیژنەکانی قایمقامیەتی سلێمانی، ئاماژەی بۆ ئەوەکرد "بەپێی خشتەی کارکردنی لیژنەکان، هەڵمەتەکە سەرجەم دوکان و بازاڕ و شوێنە گشتییەکانی سلێمانی و ناحیەکانی بازیان، بەکرەجۆ و تانجەرۆ دەگرێتەوە".
ئاشكراشیكرد "لەکاتی هەبونی گومان لە هەرکاڵا و شمەکێک یان خواردەمەنییەک دەتوانن لە رێگەی ژمارە مۆبایلی (07708677777)، پەیوەندی بە لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانییەوە بکەن".
هـ.ع