کوردستانی

قایمقامییه‌تی سلێمانی سزای ئه‌م شوێنانه‌ ده‌دات

مەودا میدیا - سلێمانی |


قایمقامییه‌تی سلێمانی سزای ئه‌م شوێنانه‌ ده‌دات
مەودا میدیا-

لە راگەیەندراوێکدا قایمقامییەتی سلێمانی ئاشکرایکردووە له‌ هه‌ر شوێنێك ئاوی له ‌ده‌به‌نراو له ‌پله‌ی گه‌رمی به‌رز و تیشكی خۆر عه‌مبار بكات رووبه‌ڕووی رێكاری‌ یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.

له‌شكر حه‌مید، سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند "به‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رمی و هاتنی وه‌زری هاوین، ئاگاداری سه‌رجه‌م كارگه‌كانی ئاو، ماركێت و دوكانه‌كان ده‌كه‌ین له‌  هه‌ر شوێنێك ئاوی له‌ده‌به‌نراو له‌ شوێنی پله‌ی گه‌رمی به‌رز و به‌رتیشكی خۆر عه‌مبار بكات ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌".

وتی "به‌پێی رێنماییه‌كان نابێت ئاوی له‌ده‌به‌نراو له‌ شوێنی گه‌رم و به‌رتیشكی خۆر عه‌مبار بكرێت یان بگوازرێته‌وه‌، چونكه‌ به‌هۆی كارلێكی كیمیاییه‌وه ئاوی ناو ده‌به‌ پلاستیكه‌كان ده‌بێته‌ هۆكاره‌ كه‌مبونه‌وه‌ی به‌رگری له‌ش و زیان به‌ ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت، به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی بۆ (25) پله‌ی سه‌دی،‌ به‌شێكی پلاستیكه‌كه‌ له‌گه‌ڵ ئاوه‌كه‌‌ كارلێك ده‌كات ده‌بێته‌ هۆكاری سه‌ره‌كی بۆ توشبون به‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌و تێكچوونی هۆرمۆنه‌كان به‌تایبه‌ت له‌خانماندا".

روونیكرده‌وه‌ "پێش ئه‌وه‌ی ئاو بكرێته‌ ناو ده‌به‌پلاستیكه‌كان ‌ماده‌ی ئۆزۆن (O3) بۆ خاوێنكردنه‌وه‌ به‌كارده‌هێنرێت له‌بری كلۆر، له‌كاتی به‌ركه‌وتنی ئۆزۆنه‌كه‌ به‌تیشكی خۆر، ماده‌كه‌ شیده‌بێته‌وه‌ بۆ (O2) له‌گه‌ڵ ئۆكسجینێكی چالاك، (O2) به‌بێ كێشه‌ له‌گه‌ڵ ئاو تێكه‌ڵده‌بێت، به‌ڵام مانه‌وه‌ی یه‌ك ئۆكسجین و به‌ركه‌وتنی به‌تیشكی خۆر، له‌ش تووشی نه‌مانی به‌رگری ده‌كات".

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد "قائیمقامیه‌تی سلێمانی نوسراوی ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی كردوه‌ له‌كاتی به‌دیكردنی گواستنه‌وه‌ی ئاوی له‌ده‌به‌نراو له‌به‌ر تیشكی خۆر و دانه‌پۆشراوی ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت و سزای شۆفێره‌كه‌ بدرێت".

س.س
Qaiwan
Qaiwan