کوردستانی
ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو روونکردنەوە دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
نووسینگه‌ی سەڵاحەدین بەهادین، ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان لەبارەی چەند قسەیەکی بڵاوکراوە لەسەر ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.
لە روونکردنەوەکەدا هاتووە "له‌م رۆژانه‌دا به مه‌به‌ستێكی گوماناویی و دووبه‌ره‌كی نانه‌وه له ناو یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستاندا هه‌ندێ له میدیاكان بابه‌تێكیان وروژاندووه گوایه ئه‌مینداری گشتی سته‌می كردووه له ئه‌ندامێكی حزب و یه‌كگرتوو له لێواری دوو له‌ت بووندایه، ئێمه جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه كه تۆكمه‌یی ریزه‌كانی یه‌كگرتوو و متمانه‌ی پۆڵاینی ئۆرگانه‌كان و ده‌زگاكان به ئه‌میندار و سه‌ركردایه‌تی خۆیان هه‌رده‌م ئه‌و جۆره خه‌ونانه به نه‌زۆك ده‌هێڵێته‌وه".
ئەوەش هاتووە "سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته‌ش به‌ڵێ شتێكی ئاساییه و هه‌ندێک رای جیاواز و گرفت هه‌بووه له‌سه‌ر لائیحه و پێكهاته‌ی ئه‌نجومه‌نی شورای گشتی یه‌كگرتوو، ماوه‌یه‌كی خایاند و چه‌ندین رێگه گیرایه به‌ر بۆ چاره‌سه‌ری تا گه‌یشته ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ی باڵای چاودێری یه‌كگرتوو یه‌كلایی كرده‌وه و كۆتایی پێ هێنا".
لە روونکردنەوەکەد ئەوەشخراوەتەڕوو "سروشتییه كه به‌رێز (د. عومه‌ر محه‌ممه‌د) كه به‌ركه‌وته‌ی بڕیاره‌كه بوو، پێ ناخۆش بوونی خۆی ده‌ربڕێ و سكاڵا به‌رزبكاته‌وه و ده‌نگ هه‌ڵبڕێ، به‌ڵام له له‌كۆتایی هه‌ركێشیه‌ك دا په‌یره و پرۆگرامی حزب دادوه‌ره و بڕیاری ده‌سته‌ی باڵای چاودێری یه‌كگرتوو یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌یه، جا دروستكردنی چیرۆك له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته و تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه له‌سه‌ری جگه له په‌شیمانی و كه‌شفبوونی ره‌گ و ده‌ماری ناحه‌زان هیچی تری لێ ناكه‌وێته‌وه".
ئاماژە بەوەشدراوە "ئه‌مینداری گشتی به‌پێى په‌یڕه‌وی ناوخۆ سه‌رپه‌رشتیار و كه‌سی یه‌كه‌می حزبه و ئه‌ركی خۆیه‌تی ریعایه‌تی هه‌موو ئه‌ندام و ده‌ڤه‌ر و هاوسه‌نگیه‌ك بكات، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردنه و بڕیاره‌كانی ده‌سته‌ی چاودێری و سه‌ركردایه‌تی له رێگه‌ی ئه‌وه‌وه ئه‌نجام ئه‌درێ. ئه‌وه‌ی كراوه چاره‌سه‌ری لائحی و په‌یره‌ویه و هیچ نهێنیه‌كی تێدا نیه تا هه‌ندێ كه‌س بیانه‌وێ خۆراكی میدیایی و كاسبی به‌سه‌ره‌وه بكه‌ن، ئه‌وله‌ویه‌تی خولی هه‌شته‌م له كۆنگره‌ی هه‌شته‌م دیاری كراوه كه تۆكمه‌یی و هه‌ستانه‌وه‌ی ناوخۆ و ئاسایش و شكۆی یه‌كگرتوو و یه‌كڕیزی یه‌كگرتوویی یه‌كگرتوو ستراتیژی قۆناغه‌كه‌یه".
س.س