عیراقی

پەرلەمانتارێك: پێویستە شاندێكی كوردستان سەردانی بەغدا بكات بۆ وردەكاریی جێبەجێكردنی بودجە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پەرلەمانتارێك: پێویستە شاندێكی كوردستان سەردانی بەغدا بكات بۆ وردەكاریی جێبەجێكردنی بودجە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت پێشبینی دەکەین لە هەفتەی داهاتووەوە یاسای بودجەی 2021ی عیراق بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئاماژە بەوەشدەکات پێویستە شاندێکی هونەری بچێتە بەغدا بە مەبەستی لەگەڵ بەغدا رێککەوتن بکەن بۆ چۆنیەتی جێبەجێکردنی مادەی 11 لە پرۆژە یاسای بودجەی 2021ی عیراق.

شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەود میدیای راگەیاند "لە یەک دوو رۆژی داهاتوودا یاسای بودجەی 2021ی عیراق لە رۆژنامەی فەرمی حکومەتدا بڵاودەکرێتەوە، هەروەها زانیارییەکانی وەزارەتی داریی عیراق تا هەفتەی داهاتوو تەواو دەبێت، بۆیە وا پێشبینی دەکرێت لە هەفتەی داهاتووەوە بە تەواوەتی یاساکە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە بە پشکی هەرێمی کوردستانیشەوە".

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق باسی لەوەشکرد "پێویستە شاندێکی هونەری بچێتە بەغدا بە مەبەستی لەگەڵ بەغدا رێککەوتن بکەن بۆ چۆنیەتی جێبەجێکردنی مادەی 11 لە پرۆژە یاسای بودجەی 2021ی عیراق، هەروەها ناردنی بڕی پارەش لە بەغداوە بۆ هەولێر دەکەوێتە سەر چۆنیەتی شێوازی جێبەجێکردنی یاساکە".

ئاماژەی بەوەشکرد "دەبێت هەردوولا پابەندی یاسای بودجە بن، هەروەها هەر لایەک پابەند نەبێت لاکەی دیکە دەتوانێت پەنا بباتە بەر دادگای فیدڕاڵی سکاڵا تۆمار بکات، چونکە جێبەجێکردنی ئەو یاسایە کارێکی ئەستەم نییە".

رۆژی چوارشەممە 31ی ئاداری 2021 ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنەکە پرۆژە یاسای بودجەی 2021ی عیراقی پەسندکرد، پشکی کورد لە بودجەدا بە رێژەی 12.67%ە.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان