کوردستانی

کەسێک بە تۆمەتی کوشتنی مامی دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەسێک بە تۆمەتی کوشتنی مامی دەستگیرکرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردن ئەو تۆمەتبارەی راگەیاند کە شەوی رابردوو لە سنووری قەزای چەمچەماڵ بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە مامی خۆی کوشت.

لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانیدا هاتووە "پاش ئەوەی شەوی رابردوو لەسنوری قەزای چەمچەماڵ گەنجێك بەناوی (د، و، أ) لەدایكبووی 1994 بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتییەوە مامی خۆی كوشت، دواتر تۆمەتبار بۆ شوێنێكی نادیار هەڵاتبوو، راستەوخۆ دوای ڕووداوەكە، بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەشی پۆلیسی چەمچەماڵی راسپارد كە دەستبەجێ لێكۆڵینەوەكان بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتبار ئەنجامبدەن".

ئاماژە بەوەشکراوە "دواتر لەماوەی كەمتر لە 24 كاتژمێردا توانرا تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی قەرەناوی سەر بە بەشی پۆلیسی چەمچەماڵەوە دەستگیر بكرێت و دەستیشبگیرێت بەسەر ئەو چەكەی كە تۆمەتبار لەكاتی ئەنجامدانی تاوانەكەیدا بەكاریهێناوە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan