گشتی

شەش ئامۆژگاریی گرنگ بۆ پێكهێنانی خێزانی بەختەوەر

مەودا میدیا - سلێمانی |


شەش ئامۆژگاریی گرنگ بۆ پێكهێنانی خێزانی بەختەوەر
مەودا میدیا-

خێزان یەكەیەكی گرنگی كۆمەڵایەتییە و بوونی بەختەوەریی تیایدا هێندەی دیكە بۆ سەركەوتن و بنیاتنانی كۆمەڵگەیەكی سەركەوتوو گرنگە، ئەم شەش ئامۆژگارییە هاوكار دەبێت بۆ گەیشتن بەو ئامانجە.

یەكەم: پێویستە هەر یەكێك لە ئەندامانی خێزان نرخ و پێگەی خۆیان بدرێتێ‌، باوكان و دایكان نابێت بیر لەوە بكەنەوە كەوا تەنها ئەوان بناغەی خێزان و هۆكاری بەختەوەرین، بەڵكو دەبێت هەر یەكێك لە ئەندامانی خێزان رۆڵی هەبێت و پێكەوە دەتوانن بەختەوەریی دروستبكەن.

دووەم: ژینگەی هێمن و ئارام بۆ بوونی خێزانی بەختەوەر پێویستە، نابێت لەنێو ئەندامانی خێزاندا وشەی نابەجێ و برینداركەر بەكاربهێندرێت، بەڵكو پێویستە بە رێزەوە مامەڵە لەگەڵ یەك بكەن و نموونەیەكی جوانی تەبایی و پێكەوەیی پێشكەش بكەن.

سێیەم: گرنگە خێزان پەیوەندییەكی پتەوی لەگەڵ دەوروبەر و خزم و نزیكەكانیدا هەبێت، ئەوە وا دەكات رێزلێگیراوبن و دەشبێتە هۆكار بۆ پتەوبوونی پەیوەندیی ناوخۆی خێزان.

چوارەم: خێزانی بەختەوەر بەوە پێكدێت ئەندامەكانی لەكاتی خۆشی و ناخۆشی هاوشانی یەكتر بووەستن، پەیوەندیی رۆحی و مەعنەویی دەبێتە هۆی دروستبوونی خۆشەویستی و پتەوتربوونی متمانە لەنێوانیان ئەندامانی خێزاندا.

پێنجەم: پەیوەندیی خێزانی بە مانای نەمانی سەربەخۆیی نایەت، بەڵكو پێویستە رێز لە تایبەتمەندی و بۆچوونی ئەندامانی خێزان بگیرێت و هاوكاری یەكتربن بۆ بەدیهێنانی ئامانجەكانی ژیانی.

شەشەم: خۆشەویستی و لێبوردەیی گرنگە بۆ خێزان، ئەوە وا دەكات رق و كینە جێگەی نەبێتەوە و پێكەوە ببنە خێزانێكی بەختەوەر. 

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان