کوردستانی

پیاوێک لەلایەن ژنەکەیەوە کوژرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


پیاوێک لەلایەن ژنەکەیەوە کوژرا
مەودا میدیا-

لە قەزای سەیدسادقی سەر بە پارێزگای سلێمانی تەرمی پیاوێک گەیەندرایە نەخۆشخانەی شەهید شەوکەت کە لەلایەن ژنەکەیەوە بە چەقۆ کوژراوە، لەئێستادا هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە رووداوەکە.

بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 18ی نیسانی 2021 لە قەزای سەیدسادقی سەر بە پارێزگای سلێمانی تەرمی پیاوێک گەیەندرایە نەخۆشخانەی شەهید شەوکەت کە لەلایەن ژنەکەیەوە بە چەقۆ کوژراوە.

هەر بەپێی زانیارییەکان، رووداوەکە بەهۆی کیشەی کۆمەڵایەتییەوە لە نێوان ئەو دوو هاوسەرەدا، ژنەکە هەستاوە بە کوشتنی هاوسەرەکەی کە لەدایکبووی ساڵی 1984ە و پیشەی کاسبە.

لەئێستادا هێزەکانی ئاسایش و پۆلیس چوونەتە شوێنی رووداوەکە، بە فەرمانی دادوەر ژنەکەیان دەستگیرکردووە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ رووداوەکە رێکخراوە و بەدواداچوونی زیاتر دەکرێت.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال