گێتی

ئێران و سعودییه‌ كۆبوونه‌ته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئێران و سعودییه‌ كۆبوونه‌ته‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

رۆژنامه‌یه‌كى به‌ناوبانگى جیهانى ئاشكرایكرد، هه‌ردوو وڵاتى سعودییه‌ و ئێران پاش چه‌ندین ساڵ له‌ پچڕانى په‌یوه‌ندییه‌كانیان كۆبوونه‌ته‌وه‌.

رۆژنامه‌ى فایننەشناڵ تایمز، له‌ سێ سه‌رچاوه‌و زانیارى ئه‌وه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ "بەرپرسانی پله‌ به‌رزى هه‌ردوو وڵاتى ئێران و سعودییه‌، پێنج ساڵ دوای پچڕانی په‌یوەندیی دیپلۆماسى، دانوستانی راستەوخۆیان بۆ ئاساییکردنەوەی په‌یوەندییەکان ئەنجامداوە".

رۆژنامه‌كه‌، ئاشكراشیكردووه‌ "له‌ یەکێک لەو بابەتانە کە لەسەرى باسکراوە هێرشەکانی ئەنساروڵڵا بۆ سەر بنکەکانی سعودییه‌ بووه‌، خولی دواتری دانوستانی راستەوخۆی نێوان ریاز و تارانیش بۆ هەفتەی داهاتوو پلانی بۆ داڕێژراوە".

به‌پێى زانیارییه‌كانى رۆژنامه‌كه‌ "مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق، ئاسانکاری بۆ ئەو دانوستانانە ئەنجامداوە، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ى ناوبراو لە سەفەری مانگی ڕابردووی خۆی بۆ ریاز، لەو بارەیه‌وه‌ لەگەڵ بێن سەلمان گفتوگۆی کردووە".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌ "دانوستانەکانی تاران و ریاز بە خێرایی دەچێتە پێشەوە چونکه‌ دانوستانەکان لەسەر رێککەوتنی ئه‌تۆمى خێرا ئەنجام دەدرێت و هەروەها پرسی هێرشەکانی ئەنساروڵڵا بۆ سەر سعودییه‌ لە ئارادایە".

هـ.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان