کوردستانی
له كه‌لار ژنێك به په‌ت خۆی هه‌ڵواسی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا_
دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 18ی نیسانی 2021، له قه‌زای كه‌لار ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیان ژنێك خۆی خنكاند، پۆلیسی گه‌رمیانیش ئاشكرایده‌كات ئه‌و ژنه به‌هۆى كێشه‌ى خێزانییه‌وه خۆى خنكاندووه.
عه‌لی جەمال قدووری، به‌رپرسی راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان، به مه‌ودا میدیای راگه‌یاند "دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە تەرمی ژنێك بەناوی(م . ف . ح ) لەدایکبووی 2001 هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار کەبەهۆی خنکان بە پەت گیانی لەدەستدابوو".
راشیگه‌یاند "بەوتەی کەسوکاری، ناوبراو لەماڵەکەی خۆیدا بەهۆی کێشەی خێزانییەوە خۆی هەڵواسیوەو بەوهۆیەوە گیانی لەدەستداوە، لەئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە".
قدوورى، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "پەڕاوی لێکۆڵینەوەی رووداوەکە رەوانەی بەشی توندوتیژی ژنان دەکرێت تا لێکۆڵینەوەی زیاتر لە هۆکاری خۆخنکاندنی ناوبراو بکرێت".
ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه رووداوه‌كانى كوشتن و خۆكوشتن له هه‌رێمى كوردستان به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو رووى له به‌رزبوونه‌وه كردووه، له نوێترین رووداوی سه‌یریشدا كه دوانیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ روویدا، له قه‌زاى سه‌یدسادق ژنێك به چه‌قۆ مێرده‌كه‌ى خۆى كوشت.
هـ.ع