کوردستانی

دڵنیاییه‌ك له‌ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستییه‌وه‌ بۆ خه‌ڵكى كوردستان

مەودا میدیا - سلێمانی |


دڵنیاییه‌ك له‌ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستییه‌وه‌ بۆ خه‌ڵكى كوردستان

مه‌ودا میدیا-

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، دڵنیایی به‌ هاوڵاتییان ده‌دات هاتنى ڤاكسین به‌ هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه‌ بۆ هه‌رێم به‌رده‌وامى ده‌بێت.

د. رەھێل فەرەیدون، بریکاری وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی ھەرێمى كوردستان، ده‌ڵێت "مژدە بە ھاوڵاتییانی ھەرێمى كوردستان دەدەین کە ھاتنی ڤاکسین بە ھەموو جۆرەکانييةوة بەردەوام دەبێت بەتایبەتی لە جۆری ڤایزەر".

ده‌شڵێت "حکومەتی عیراق بەڵێنیداوە ھەفتانە پشکی ھەرێمی کوردستان لە ڤاکسینەکانی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دابین بکات، بۆیە ھاونیشتمانییان دڵنیا دەکەینەوە کە پێویست بە دوو دڵی و دڵەراوکێ ناکات و بەردەوام بن لە تۆمارکردنی ناوەکانیان بۆ وەرگرتنی ڤاکسین".

تائێستا چه‌ندین بڕه‌ ڤاكسین له‌و به‌شه‌ى كه‌ حكومه‌تى عیراقى ده‌یكڕێت ره‌وانه‌ى هه‌رێمى كوردستان كراوه‌، ئه‌گه‌رچى له‌سه‌ره‌تاوه‌ به‌ده‌مه‌وه‌چوونى هاوڵاتییان بۆ وه‌رگرتنى ڤاكسین له‌ئاستى پێویست نه‌بوو، به‌ڵام له‌ماوه‌ى رۆژانى پێشوودا رێژه‌كه‌ هێنده‌ زیادیكرد له‌ هه‌ندێك ناوه‌ند ڤاكسین نه‌ما، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی له‌ رێگه‌ى ئه‌لیكترۆنییه‌وه‌ ناوى ئه‌و كه‌سانه‌ تۆمارده‌كات كه‌ ده‌یانه‌وێت ڤاكسینى كۆرۆنا وه‌ربگرن.

هـ.ع

Qaiwan
Qaiwan