کوردستانی
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه ئاشكراكران كه هاوه‌نیان به كفرییه‌وه ناوه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
له‌كاتى به‌ربانگى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، دوو گولـله هاوه‌ن ئاڕاسته‌ى قه‌زاى كفرى له گه‌رمیان كران، به‌رپرسێكى ئاسایش ده‌ڵێت، له‌لایه‌ن دوو كه‌سه‌وه گولـله هاوه‌نه‌كان ئاڕاسته‌ى قه‌زاكه كراون.
نه‌وشیروان ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى ئاسایشى گه‌رمیان، ئاشكرایكرد "ئه‌و هاوه‌نانه‌ى ئاڕاسته‌ى كفرى كراون له‌لایه‌ن دوو كه‌سه‌وه بوون له ناوچه‌یه‌ك به‌ناوى ده‌ربه‌ند تاڵه كه ناوچه‌یه‌كى بۆشایی ئه‌منى نێوان پێشمه‌رگه و سوپاى عیراقه، گولـله هاوه‌نه‌كانیان ئاڕاسته‌ى كفرى كردووه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "هێزه‌كانى ئاسایش و هێزێكى زۆرى ئه‌منى له كفرین و ئه‌منییه‌تى قه‌زاكه له‌ژێر كۆنتڕۆڵدایه".
له‌لایه‌كى دیكه‌وه به‌پێى زانیارییه‌كانى مه‌ودا میدیا، پیاوێك به‌هۆى به‌ركه‌وتنى پارچه‌ى یه‌كێك له گولـله هاوه‌نه‌كانه‌وه برینداربووه‌و بارودۆخى ته‌ندروستى جێگیره".
هاوكات لێكۆڵینه‌وه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانى گه‌رمیانه‌وه له‌سه‌ر رووداوى هێرشكردنه سه‌ر كفرى به گولـله هاوه‌ن به‌رده‌وامى هه‌یه.
هـ.ع