کوردستانی

چەمچەماڵ.. لە رۆژێکدا سێ منداڵ بوونەتە قوربانی

مەودا میدیا - سلێمانی |


چەمچەماڵ.. لە رۆژێکدا سێ منداڵ بوونەتە قوربانی

مەودا میدیا-

لە قەزای چەمچەماڵ لەماوەی رۆژێکدا دوو منداڵ بەهۆی کەوتنەخوارەوە له خانوو بە سەختی برینداربوون و منداڵێکیش بەهۆی شێلان بە ئۆتۆمبێل گیانی لەدەستداوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی چەمچەماڵ، لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت "جێگەی داخە تەنها لە یەک رۆژدا لەو حاڵەتانەی لە سنوورەکە هەبوون دوو حاڵەتی نەخوازراویان، کە گەیەنراوەتە سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ، لەدوو رووداودا دوو منداڵی تەمەن  پێنج ساڵان لە سەربانی ماڵی خۆیان کەوتوونەتە خوارەوە،کە بەهۆی خراپی دۆخیان رەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کران".

دەشڵێت "ئەمڕۆ یەکشەممە منداڵێکی تەمەن هەشت ساڵ بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە ئۆتۆمبێل لێیداوەو بەداخەوە گیانی لەدەستداوە".

تەندروستیی چەمچەماڵ، داوا لە دایکان و باوکان دەکات "زیاتر چاودێری و ئاگاداری جگەرگۆشەکانیان بن تاوەکو منداڵەکانیان سەلامەتبن و لەم وەرزەدا کە کەمتر لەماڵەوە دەمێننەوە تووشی حاڵەتی لەناکاوی مەترسیدار نەبن".

ه.ع
Qaiwan
Qaiwan