کوردستانی

دوو کۆڵبەر بە سەختی ئەشکەنجە دەدرێن و یەکێکیان گیانلەدەستدەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو کۆڵبەر بە سەختی ئەشکەنجە دەدرێن و یەکێکیان گیانلەدەستدەدات
مەودا میدیا-

 دوو کۆڵبەری خەڵکی چاڵدێران لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی ئەو شارە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی تورکیاوە دەستبەسەر کران و بە سەخترین شێوە ئەشکەنجە دراون، بەجۆرێک یەکێک لە کۆڵبەرەکان لە ژێر ئەشکەنجەدا گیانی لەدەستداوە.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردووەتەوە، ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 15ی نیسانی 2021، دوو کۆڵبەری خەڵکی چاڵدێران لە کاتی کۆڵبەریدا لە لایەن هێزەکانی تورکیاوە دەستبەسەر کراون و ئەشکەنجە دراون.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە ئەنجامی ئەشکەنجەی هێزە ئەمنیەکانی تورکیا کۆڵبەرێک بە ناوی "حەسەن کەچەلانلوو" تەمەن 35 ساڵ گیانی لەدەستداوە کە خێزاندار و باوکی سێ منداڵ بووە.

هەروەها کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی "بارام سەمەدی"  بە سەختی ئەشکەنجە کراوە و توانیویەتی لە شوێنەکە هەڵبێت, ئێستا ئەو کۆڵبەرە لە نەخۆشخانەکانی چاڵدێران لە ژێر چاودێری پزیشکیدایە.

س.س
Qaiwan
Qaiwan