کوردستانی
گەنجێکی تەمەن 20 ساڵ لەکاتی کارکردندا گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە گەنجێکی تەمەن 20 ساڵ کە پیشەی کرێکار بووە لەکاتی کارکردندا قاڵبێکی ئاسن دەکەوێت بە سەریدا و بریندار دەبێت دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانلەدەستدەدات
بەرزان عوسمان محەمەد، وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە بە مەودا میدیای راگەیاند بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 19ی نیسانی 2021 کاتژمێر 9:00 گەنجێکی تەمەن 20 ساڵان بەناوی (ک. ع. ع) لەکاتی کارکردندا قاڵبێکی ئاسن بەسەریدا کەوتووە، دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەڵەبجە گیانی لەدەستداوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "گەنجەکە دانیشتووی شاری سلێمانییە و بۆ کرێکاری هاتووەتە هەڵەبجە، هەروەها پەڕاوی لێکۆڵینەوە لە بنکەی پۆلیسی سیروان بۆ رووداوەکە کراوەتەوە".
س.س