کوردستانی

خواست لەسەر بەروبوومە كشتوكاڵییەكان زیادیكردووە و ئەگەری بەرزبوونەوەی نرخ هەیە؛ وشكەساڵی هۆكارە

مەودا میدیا - سلێمانی |


خواست لەسەر بەروبوومە كشتوكاڵییەكان زیادیكردووە و ئەگەری بەرزبوونەوەی نرخ هەیە؛ وشكەساڵی هۆكارە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

نوێنەری ژووری بازرگانی لە عەلوەی سلێمانی رایدەگەیەنێت بەهۆی مانگی رەمەزانەوە خواست لەسەر بەروبوومە کشتوکاڵییەکان زیادبووە، ئاماژە بەوەشدەکات بەهۆی نەبارینی بارانەوە جوتیاران ترسێکی زۆریان لێنیشتووە.

عەتا محەمەد، نوێنەری ژووری بازرگانی لە عەلوەی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "بەهۆی مانگی رەمەزانەوە خواست لەسەر بەروبوومە کشتوکاڵییەکان زیادبووە، بەڵام هیچ گۆڕانکارییەکا لە نرخەکەنیاندا رووینەداوە".

لەبارەی کەمی باران بارین و کاریگەری لەسەر بەروبوومە کشتوکاڵییەکان نوێنەری ژووری بازرگانی لە عەلوەی سلێمانی وتی "لەئێستاوە جوتیارەکان ترسێکی زۆریان لێنیشتووە بە تایبەت جوتیارەکانی ناوچەی پێنجوێن کە هەموویان بەروبوومی کشتوکاڵی زۆریان هەیە، بەڵام بەهۆی نەبارینی بارانەوە ترسێکی زۆر هەیە کە بەرهەمی ئەمساڵیان بەپێی پێویست نەبێت و تووشی زیان ببن".

لەبارەی کاریگەری نەبارینی باران لەسەر خانووە پلاستیکییەکان عەتا ئەحمەد ئاماژەی بەوەکرد "نەبارینی باران بارین هیچ کاریگەرییەکی لەسەر بەرهەمی ناو خانووە پلاستیکییەکان نییە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan