کوردستانی
پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی 2021ی عیراق دیاریکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەمڕۆ دووشەممە 19ی نیسانی 2021 پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتیی عیراق بۆ ساڵی 2021 بە بڕی 11 تریلیۆن و 482 ملیار و و 394 ملیۆن دینار دیاریکرا.
ئارەزوو مەحمود، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "لەم هەفتەیە سەرجەم پشکەکانی بودجەی گشتیی عیراق بۆ ساڵی 2021 یەکلاکراوەتەوە، هەر لەم هەفتەیەشدا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و بۆ سەرجەم وەزارەتەکانیش دەنێرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "پشکی هەرێمی کوردستانیش دەنێرێت بەپێی ئەو رێژەیەی کە لە بودجەی گشتیی عیراق بۆ ساڵی 2021 دیاریکراوە کە بە رێژەی لە 12.67%ە دەکاتە بڕی 11 تریلیۆن و 482 ملیار و و 394 ملیۆن دینار".
س.س