کوردستانی

"ئالیه‌تى ناردنى پشكى هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ نادیاره‌"

مەودا میدیا - سلێمانی |


"ئالیه‌تى ناردنى پشكى هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ نادیاره‌"

مه‌ودا میدیا-

یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2021 کەوتووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و پەرلەمانتارێکى پارتیش رایده‌گه‌یه‌نێت، هێشتا ئالیه‌تى ناردنى پشكى هه‌رێمى كوردستان له‌ بودجه‌ى گشتیی عیراق نادیاره‌.

د. محەمەد شاکر، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عیراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی حزبه‌كه‌ى راگەیاند "یاسای بودجە خراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە و هەردوو حکوومەتیش ئامادەیی خۆیان پیشانداوە بۆ ئەوەی پابەندی جێبەجێکردنی رێککەوتنی نێوانیان بن لەبارەی پشکی هەرێمی کوردستانەوە وەک لە یاسای بودجەدا هاتووە".

راشیگه‌یاند "یاسای بودجە بۆ یەک ساڵە و لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەژمار دەکرێت بۆ کۆتایی ساڵ".

د. محەمەد شاکر، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "بەپێی یاسا ئێستا به‌غدا سێ مووچە قەرزاری هەرێمی کوردستانە و پێویستە پابەند بێت بە ناردنی پشکی هەرێمی کوردستان، بەڵام هێشتا ئالیەتی ناردنی پشکی هەرێم دیار نییە".

هـ.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال