کوردستانی
شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدای كرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدای كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری عیراق و وه‌زیری دادی حكومه‌تی عیراق كۆبوه‌وه، سه‌رۆكی شانده‌كه‌ش سه‌ردانه‌كه به سه‌ركه‌وتوو داده‌نێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 28ی كانونی دووه‌می 2020، شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی خالید شوانی، وه‌زیری هه‌رێم بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ به‌غداد، سه‌ردانی به‌غدای كرد و دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری عیراق و وه‌زیری دادی حكومه‌تی عیراق له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا خالید شوانی، رایگه‌یاند "له‌چوارچێوه‌ی به‌دواداچوون بۆ ئه‌و كێشانه‌ی هه‌مانه له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی ناوه‌ندی به‌تایبه‌تی هه‌ندێك له‌و كێشانه‌ی كه له‌ناوچه دابڕێنراوه‌كان رووبه‌ڕوومان ده‌بێته‌وه، ده‌رباره‌ی گرێبه‌سته كشتوكاڵییه‌كان دۆخێكی ناهه‌مواری له‌و ناوچانه دروستكردووه، ئه‌مڕۆ تایبه‌ت به‌و دۆسیه‌یه سه‌ردانی به‌غدامانكردووه".
خالید شوانی، وتی "دوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بڕیاره‌كانی سه‌رده‌می به‌عس له‌باره‌ی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانی ناوچه دابڕێنراوه‌كان، له ساڵی 2012 ه‌وه له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه و له‌و كاته‌وه وه‌زیره‌كانی داد چه‌ندین جار ئاسته‌نگیان بۆ جێبه‌جێكردنی دروستكردووه، ئه‌مڕۆ وه‌زیری دادی عیراق چه‌ند بڕیارێكی گرنگی له‌باره‌ی جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره‌وه ده‌ركرد بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان له ناوچه دابڕێنراوه‌كان".