کوردستانی

وەزیری کشتوکاڵ هەواڵێکی خۆش بە جوتیارانی هەرێمی کوردستان دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزیری کشتوکاڵ هەواڵێکی خۆش بە جوتیارانی هەرێمی کوردستان دەدات
مەودا میدیا-

وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت لە پێناو پارێزگاری و پاڵپشتی بەرهەمی ناوەخۆیی جوتیارانی هەرێمی کوردستان، بڕی  334٫500٫000 سێ سەد و سی و چوار ملیۆن و پێنج سەد هەزار دنیارمان تەرخان کرد بەمەبەستی کڕینی دەرمان بۆ قڕکردنی سن و کیسەلە.

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان  رایگەیاند لەپێناو پارێزگاری و پاڵپشتی بەرهەمی ناوخۆیی جوتیارانی هەرێمی کوردستان، بڕی 334٫500٫000 سێ سەد و سی و چوار ملیۆن و پێنج سەد هەزار دنیارمان تەرخان کرد لە وەزارەتی کشتوکاڵ وسەرچاوەکانی ئاو ، لەسەر  پارەی %2 ی بنەتۆی گەنمی جوتیاران بە خۆڕایی بۆ مەبەستی دابین کردنی دەرمانی قڕکەری سن و کیسەل".

وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە "دەرمانەکە زیاتر بۆ ئەو ناوچانەیە کە ئەم جۆرە نەخۆشیەیی تێدا بڵاوبووەتەوە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan