کوردستانی

ئه‌و ته‌قه‌كه‌رانه‌ی ته‌قه‌یان له‌ پۆلیسی هاتووچۆ كرد ده‌درێنه‌ دادگا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌و ته‌قه‌كه‌رانه‌ی ته‌قه‌یان له‌ پۆلیسی هاتووچۆ كرد ده‌درێنه‌ دادگا
مه‌ودا میدیا-

وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم فه‌رمانی ده‌ركرد بۆ ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ی ته‌قه‌یان له‌ پۆلیسی هاتووچۆ كرد له‌ناو شاری هه‌ولێر، رووبه‌ڕووی دادگا بكرێنه‌وه‌.

وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم جه‌ختی كرده‌وه‌ هه‌ر تاوانبارێك رووبه‌ڕووی هێزه‌كانی ناوخۆ ببێته‌وه‌ به‌پێی یاسا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.

ئێواره‌ی دوێنێ‌ سێشه‌ممه‌ 2 چه‌كدار له‌ناو بازاڕی هه‌ولێر ته‌قه‌یان له‌ پۆلیسێكی هاتووچۆ كرد، یه‌كێك له‌ ته‌قه‌ كه‌ره‌كان كوڕی به‌رپرسێكی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌بووه‌، پۆلیسی هه‌ولێر 2 تۆمه‌تباره‌كه‌ی ده‌ستگیركرد و دوای ئه‌وه‌ی باوكی ئه‌و ته‌قه‌ كه‌ره‌ كه‌ به‌رپرسی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یه‌ رۆشته‌ شوێنی رووداوه‌كه‌، پۆلیس ئه‌ویشی ده‌ستگیركرد.
Qaiwan
Qaiwan