کوردستانی

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا پرسێکی گرنگ لەگەڵ سەرۆکی هەرێم تاوتوێ دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزیری دەرەوەی بەریتانیا پرسێکی گرنگ لەگەڵ سەرۆکی هەرێم تاوتوێ دەکات
مەودا میدیا-

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە هەرێمی کوردستان و لەگەڵ سەرۆکی هەرێم لە کۆبوونەوەدایە، سەبارەت بە سنوورەکانی هەرێمی کوردستان و هێرشەکانی ئەم دواییەی تورکیا و دۆخی سیاسیی ناوچەکە گفوگۆ دەکەن.

دۆمەنیک راب، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ئەمڕۆ چوارشەممە 9ی حوزەیرانی 2021 بە سەردانێکی فەرمی پاش ئەوەی دوێنی سێشەممە لەگەڵ هەریەک لە سەرۆک وەزیران و سەرۆک کۆماری عیراق کۆبووەوە، گەیشتە هەرێمی کوردستان و لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەدایە، بڕیارە دۆخی  سیاسیی و ئاسایشی سنوورەکان و هێرشەکانی تورکیا و شەهید بوونی چەند پێشمەرگەیەک لە چیای مەتینیا تاوتوێ بکرێت.

بەپێی زانیارییەکان، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ئامانجی سەردانەکەی بۆ عیراق و هەرێمی کوردستان پتەوکردنی پەیوەدنییەکان و دووپاتکردنەوەی پاڵپشتی و هاوکارییە بەمەبەستی پاراستنی ئاسایشی عیراق و هەرێم، هەروەها مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە خاکی عیراقدا.

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan