عیراقی
لە زیقار هێرشکرایە سەر مستەفا کازمی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پاش ئەوەی سەرۆک وەزیرانی عیراق سەردانی پارێزگای زیقاری کرد بەمەبەستی کردنەوەی ژمارەیەک پرۆژەی خزمەتگوزاری، لەلایەن هاوڵاتییانەوە بە بەرد هێرشکرایە سەر کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی، تیمی پاسەوانەکانی و هێزە ئەمنییەکان بەبێ هیچ کاردانەوەیەک ناوچەکەیان بەجێهێشت.
میدیا عیراقییەکان بڵاویانکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 12ی حوزەیرانی 2021 مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق بەمەبەستی کردنەوەی ژمارەیەک پرۆژەی خزمەتگوزاری سەردانی پارێزگای زیقاری کرد، دواتر لەلایەن بەشێک لەهاوڵاتییانی ناڕازی و خۆپیشاندەرانەوە بە بەرد و دار هێرشکرایە سەر کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی، هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبووە، هۆکارەکەشی بۆ زۆری رێژەی هەژاری دەگەڕێتەوە لەو پارێزگایە.

ئاماژە بەوەشکراوە، سەرۆک وەزیران پاش ئەوەی پردێکی نوێی لە شارەکە کردەوە دواتر لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە داخرا، هێزە ئەمنییەکان هەوڵی کردنەوەی پردەکەیاندا بەڵام بێ سوود بوو، دواتر بە فەرمانی کازمی تیمی پاسەوانەکان و هێزە ئەمنییەکان و ئەو کاروانەشی کە لەگەڵیدا بوون بەبێ هیچ کاردانەوەیەک ناوچەکەیان بەجێهێشت.
پ.ح