عیراقی
شەپۆلێکی توندی خۆڵبارین دەستپێدەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پێشبینیکاری کەشوهەوای عیراق پێشبینی کردووە شەپۆلێکی خۆڵبارینی توند ناوچە جیاجیاکانی عیراق دەگرێتەوە، هەر بەپێی پێشبینییەکەی رەشەبایەکی توندیش دەبێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە 13ی حوزەیرانی 2021 سادق عەتییە، پێشبینیکاری کەشوهەوای عیراق لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک رایگەیاندووە "شەپۆلێکی توندی خۆڵبارین روو لە ناوچەکانی عیراق دەکات لەگەڵ رەشەبای توندا".

سادق ئاماژەی بەوەکردووە، لە بەرەبەیانی رۆژی دووشەممەوە 14ی حوزەیرانی 2021 شەپۆلێکی بەهێزی خۆڵبارین لە بیابانەکانی باشوور و باشووری رۆژئاوای عیراقەوە هەڵدەکات و خێرایی با لە نێوان 70 بۆ 80 کیلۆمەتردا دەبێت، بەرەو ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور دێت و ماوەی چەند رۆژێک بەردەوام دەبێت".
س.س
س.س