تەندروستی

ئەم خواردنەوانە بخۆرەوە و خۆت لە کێشی زیادە رزگار بکە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەم خواردنەوانە بخۆرەوە و خۆت لە کێشی زیادە رزگار بکە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

قەڵەوی یاخود کێشی زیادەی لەش کێشەی زۆربەی مرۆڤەکانە بە تایبەت چەوری دەوروربەری سک، بەڵام هەندێک خواردنەوە هاوکارێکی باش دەبێت لە رزگاربوون لەو چەورییە، ئەو خواردنەوانەش بریتین لە:

- چای سەوز، یارمەتیت دەدات بۆ لەناوبردنی چەوری، بەڵام نابێت زیادەڕوی بکرێت لە خواردنەوەیەدا دەبێت لە رۆژێکدا دوو کوپ چا زیاتر نەخورێتەوە.

- خواردنەوە ئاوی لیمۆ لەگەڵ هەنگوین هۆکارێکی باشە بۆ سوتاندنی چەوری ورگ و کرداری هەرسکردن باشتر دەکات.

- زیرە، باشترین هەڵبژاردن ئەوەیە شەوان کەوچێک زیرە لە پەرداخێک ئاودا دابنێیت، بەیانیان بە گەدەی بەتاڵ بیخۆیتەوە.

- شمڵی، لەش لە ژەهر پاکدەکاتەوە کە بەشداری لە دابەزاندنی کێش دەکات، کەوچکێک شمڵی بکە پەرداخێک ئاوەوە و بۆ ماوەی 24 کاتژمێر وازی لێبهێنە، پاشان بەیانی دواتر بیخۆرەوە.

- رازیانە، ئەویش بەهەمان شێوە دەتوانرێت سوود لە خواردنەوەی ئاوەکەی ببینرێت بۆ سوتاندنی چەوری دەورێکی گرنگی هەیە.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان