تەندروستی
هۆرمۆنی شیر لەکاتی شیرداندا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
د. سەناریا شوان، پسپۆڕی نەخۆشیەکانی مەمک لە بابەتێکدا باس لە هۆرمۆنی شیر (prolactin) لەکاتی شیرداندا دەکات و ئاماژە بەوە دەکات، پرۆلاکتین یەکێکە لە هۆرمۆنەکانی جەستە کە بەردەوام بوونی هەیە بەڵام لە کاتی دووگیانی بەرز دەبێت و لەو کاتەدا مەمکی دایکەکە خۆی ئامادە دەکات بۆ شیردان و بۆریە شیردەرەکان فراوان دەبن.

لە دوای منداڵبوون رێژەکە بەرزتر دەبێت و شیر بە تەواوی دروست دەبێت، دەبێت شیردان زوو دەستپێبکرێت و زوو زوو بدرێت بە کۆرپەکە، بۆئەوەی شیرەکە زیاد بکات، بەڵام ئەگەر دایکەکە شیر نەدات رێژەی هۆرمۆنەکە دادەبەزێت و شیرەکە کەم دەکات.
چەند هۆکارێک هەن بۆ دابەزینی رێژەی هۆرمۆنی پرۆلاکتین لەکاتی شیرداندا وەک:
- خواردنی حەبی دژە سکپری کە ئیسترۆجینی تیا بێت.
- هەنێک نەشتەرگەری مەمک بە تایبەت کە نزیک گۆی مەمک کرابێت.
- خەمۆکی.
- بەکار هێنانی کرێمی سڕکردن بۆ نەهێشتنی ئازاری گۆی مەمک.
- قەڵەوی.
- جگەرە کێشان.
س.س
س.س