تەندروستی

لە حاڵەتێکی دەگمەندا کچێکی تەمەن 11 ساڵ منداڵیبوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە حاڵەتێکی دەگمەندا کچێکی تەمەن 11 ساڵ منداڵیبوو
مەودا میدیا -

لە بەریتانیا کچێکی تەمەن 11 ساڵ بەبێ ئەوەی هاوسەرگیری کردبێت منداڵی بوو، بەوەش بوو بە بچووکترین دایک لە بەریتانیا.

رۆژنامه‌ی "زە سه‌ن"ی به‌ریتانی هەواڵەکەی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوەکردووە کە ئەو کچەی کە منداڵەکەی بووە لە تەمەنی 10 ساڵیدا دووگیان بووە. 

ئاماژە بەوەشکراوە کە دایک و باوکی کچەکە بێئاگابوون لە دووگیانبوونی منداڵەکەیان تا ماوەیەکی کەم پێش منداڵبوونەکەی.

بەو شێوویەش کچە 11 ساڵەکە دەبێتە بچووکترین دایک لە بەریتانیا، جونکە پێشتر نازناوی بجووکترین دایک لە کچیکی تەمەن 12 ساڵ نرابوو کە لە ساڵی 2006دا منداڵی بووبوو.

 ب.م

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان