تەندروستی

رێگە نادات زۆر بخۆیت.. دروستكردنی قوفڵی ددان بۆ رێگرتن لە قەڵەوی

مەودا میدیا - سلێمانی |


رێگە نادات زۆر بخۆیت.. دروستكردنی قوفڵی ددان بۆ رێگرتن لە قەڵەوی
مەودا میدیا-

لە داهێنانێكی نوێدا بۆ رێگرتن لە قەڵەوی، گروپێك لە زانایان و توێژەرانی بەریتانیا و نیوزلەندا هەستاون بە دروستكردنی "یەكەم ئامێر لە جیهاندا" بۆ كەمكردنەوەی كێشی جەستە.

رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی نووسیویەتی ئامێری (DentalSlim Diet Control )  قوفڵێكی موگتاتیسی بچوكە و لەلایەن پزیشكی پسپۆڕی ددانەوە لە رێزی سەرەوە و خوارەوەی ددان دەبەسترێت.

رۆژنامەكە ئەوەشی نووسیوە قوفڵەكە رێگە بە دەم دەدات تەنها 2 مم بكرێتەوە، بەو هۆیەیشەوە كەسی بەكارهێنەر تەنها دەتوانێت شلەمەنییەكان بخوات.

ئاماژە بەوەشكراوە "ئەو كەسانەی ئەو ئەم ئامێرە بەكاردەهێنن لەماوەی تەنها دوو هەفتەدا 6.36 كیلۆگرام لە كێشی جەستەیان كەمدەكەنەوە".

خ.غ

Qaiwan
Qaiwan