تەندروستی

پێویستە دوای تەمەنی 40 ساڵی ئەم حەوت كارە گرنگە ئەنجامبدەیت

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێویستە دوای تەمەنی 40 ساڵی ئەم حەوت كارە گرنگە ئەنجامبدەیت
مەودا میدیا-

پسۆڕانی بواری تەندروستی و پزیشكانی تایبەتمەند دەڵێن؛ كاتێك مرۆڤ دەگاتە نیوەی تەمەن پێویستە لە ئەنجامدانی چەند كارێك دووربكەوێتەوە و چەند كارێكی دیكەی گرنگیش ئەنجامبدات.

ئەمەی خوارەوە حەوت كارە ئەنجامدانی تەندروستت دەكات و پێچەوانەكەیشی زیانی زۆرت پێدەگەیەنێـت:


یەكەم: پشكنین لەبیر مەكە
دكتۆر دارین بی مارێنیس لە كۆلیژی پزیشیكی سیدنی دەڵێت لەبیركردنی پشكنین هەڵەیەكی گەورەیە لە نیوەی تەمەندا. ئەوەشی وتووە "پێویستە پشكنینی شێرپەنجەی كۆڵۆن لە سەرەتای 45 ساڵیدا بكرێت"، بۆیە لەبیركردنی پشكنین كارێكی هەڵەیە.


دووەم: دەركەوتنی نیشانەكان لەبیر مەكە
نابێت دەركەوتنی نیشانەكان تیاتدا لە نیوەی تەمەندا لەبیر بكەیت، دكتۆر مارێنس دەڵێت "لەبیركردنی نیشانە مەترسیدارەكانی وەكو كەمكردنەوەی چاوەڕواننەكراوی كێشی جەستە، دەركەوتنی ئازار لە سنگدا، قورس هەناسەدان، كارێكی هەڵەیە و سەردەكێشیت بۆ نەخۆشیی مەترسیدار.

سێیەم: تەندروست بخەوە
خەوتن رێگەیەكی پێویستە بۆ تەندروستبوون، تێكچوونی كاتەكانی خەوت نیشانەی خراپە و لەبیر مەكە و هەوڵی چارەسەركردنی بدە.


چوارەم: پەیڕەوی لە خووی خراپ مەكە
هەندێك خووی خراپ هەیە سەردەكێشێت بۆ تووشبوون بە نەخۆشیی مەترسیدار وەكو "جگەرەكێشانی زۆر لەدوای نیوەی تەمەن"، دكتۆر مارێنس وتوویەتی "جگەرەكێشانی بەردەوام سەردەكێشێت بۆ تووشبوون بە نەخۆشیی شێرپەنجە و بەرزبوونەوەی فشاری خوێن".
دوای گەیشتنە نیوەی تەمەن گەورەترین هەڵە كە ئەنجامی بدەیت ئەوەیە دووربكەویتەوە لە چالاكییە جەستەییەكان.

پێنجەم: ژیانێك مەكە كەم جووڵەی تیادا بێت
گبۆلاهان ئۆكوبادیژۆ، پزیشكی نەشتەرگەری بڕبڕەی پشت لە نیویۆرك دەڵێت گەورەترین هەڵە لە ژیانتدا ئەنجامی بدەیت ئەوەیە دووربكەویتەوە لە ئەنجامدانی چالاكیی جەستەیی كاتێك دەگەیتە نیوەی تەمەن، ئەوەش دەڵێت "ژیانی بێ جووڵە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەكانی شێرپەنجە، شەكرە لە جۆری دووەم، قەڵەوی، نەخۆشییەكانی دڵ و تەنانەت مردنی پێشوەختیش هەیە".

شەشەم: راهێنانی بەردەوام بكە
لەگەڵ هەڵكشانی تەمەندا جومگە و ماسولكەكان تووشی گرفت دەبن، راهێنانكردن باشترین رێگەیە بۆ ئەوەی مەترسییەكانی لەسەر كەم ببنەوە و هەست بە باشبوون بكەن.

حەوتەم: لە خۆر دوورمەكەوەرەوە

لەگەڵ ئەوەی پێویست نییە زۆر لەبەر خۆر بمێنینەوە، بەڵام پزیشكەكان جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە كەوا سوودوەرگرتن لە تیشكی خۆر پێویستە "ئیسك پێویستی بە تیشكی خۆرە لەگەڵ زیاتر هەڵكشانی تەمەن، چونكە بێهێزیی ئێسك مەترسی شكان لەسەر ئێسك زیاتر دەكات".
پزیشكەكان ئامۆژگاری ئەوە دەخەنەڕوو "چوونە بەر خۆر یارمەتیمان دەدات بۆ پاراستنی بەهێزیی ئێسك، هەروەها رۆڵی هەیە لە پاراستنی رێژەی ڤیتامین (D) كە هۆكارە بۆ پاراستنی ئێسك، ئەوەش یارمەتیدەرە بۆ وەرگرتنی رێژەی پێویستی كالیسیۆم و رێگریكردن لە لاوازبوونی ئیسك".

خ.غ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان