تەندروستی
گیراوەیەکی سەحراوی بۆ تەندروستییەکی باشتر
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەهۆی خواردنی خۆراکی ناتەندروست بە شەکر و چەوری مەترسی زیاتر لەسەر تەندروستی دروست دەکات، هەروەها دەبنە هۆی دروستبوونی نەخۆشی دڵ و جۆرەکانی جەڵتە و زیان گەیاندن بە خوێنبەرەکان.
بێگومان پسپۆڕان چارەسەریان دانەوە بۆ رزگاربوون لە زیانی ئەو خواردنانە، ئامۆژگاریمان دەکەن بە خواردنەوەی کوپێک لە گیراوەی لیمۆ و سیر و زەنجەفیل لە دوو کاتژمێر پێش نان خواردن واتە بە گەدەی بە تاڵ، هەروەها گرنگیدان بە وەرزشکردن لە هەفتەیەکدا سێ جار، بۆئەوەی پارێزگاری لە تەندروستیت بکەیت.
بۆ ئەو خواردنەوەیەش پێویستمان بە هەشت لیمۆ و پارچەیەک سیر و پارچەیەک زەنجەفیل دەبێت، دواتر لیمۆکان پارچە پارچە بکە و توێکڵی سیر و زەنجەفیلە کە لێبکەرەوە و بیانشۆرەوە و بۆ ماوەی 15 خولەک وازیان لێبهێنە، پاشان سەرجەم پێکهاتەکان بکەرە خەڵاتەی کارەباییەوە و تێکەڵیان بکە، دواتر چوار لیتر ئاو کە پێشتر کوڵابێت لەسەر ئاگر بۆ گیراوەکە زیاد بکە و کەمێکی دیکە تێکەڵی بکە، بەم شێوەیە گیراوەکە ئامادە دەبێت بیکەرە بەفرگرەوە بۆ ئەوەی ساردبێت.
تێبینی/ ئەم گیراوە لە کاتێکدا دەخورێتەوە کە بزانیت ژەمی خواردنەکەت ژەمێکی چەور و قورس دەبێت، بۆئەوەی زیان بە تەندروستیت نەگات.
س.س