عیراقی
راوێژكارێكی محەمەد حەلبوسی: محەمەد عەلاوی كەسێكی ئەرێنیيە بۆ عیراق
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
راوێژكارێكی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت سەرۆك وەزیرانی نوێی ڕاسپێدراو لە ئێستادا دەستی بە ئامادەكاری كردووە بۆ كابینە وەزاریەكەی ئاماژە بەوەشدەكات نابێت پێكهێنانی كابینەكەی یەك مانگ زیاتر تێپەڕبكات.
ئەمین بەكر، راوێژكاری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "دەسەڵاتی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە هیچ حاڵەتێكدا و هەر كەسێك بێت ئەوەندە كراوە نییە بتوانێت گۆڕانكاری بكات بە تایبەتی كاتێك لایەنە سیاسییەكان رێككەوتن دەكەن بۆ دیاریكردن و دانانی كەسێك".
هەروەها وتی "محەمەد تۆفیق عەلاوی كەسایەتیيەكی سیاسی و ئەرێنیی و میانەڕەوە زیاتر كەسێكی نا مەزهەبیە پێشبینی دەكرێت بتوانێت تا ئەندازەیەك خزمەت بكات هەرچەندە دۆخەكە لە بەرژەوەندی ئەوەدا نییە كە بە ئاسانی كەسێك بتوانێت ئەو هەموو خزمەت و داواكاریەيی عیراقیيەكان جێبەجێ بكات".
ڕوونیشی كردەوە "لەئێستادا محەمەد عەلاوی راسپێردراوی نوێی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لە هەوڵی ئەوەدایە بە زوترین كات كابینە وەزاریەكەی ئامادە بكات و پێویستە پێش یەك مانگ رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقی بكات بۆ پەسەندكردن".
ڕۆژی رابردوو بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق، محەمەد تۆفیق عەلاوی، وەك سەرۆك وەزیرانی نوێی عیراق دەستنیشان كرد بۆ شوێنەكەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی كاربەڕێكەری ئێستای عیراق.