کوردستانی

زانیاری نوێ سەبارەت بە پەسەندکردنی پرۆژە یاسای چاکسازی لەلایەن سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


 زانیاری نوێ سەبارەت بە پەسەندکردنی پرۆژە یاسای چاکسازی لەلایەن سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

راوێژکاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت لە ئێستادا کارکردن لەسەر پرۆژە یاسای چاکسازی دەستیپێکردووە لەلایەن سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانەوە ئاماژەی بەوەشکرد هیچ کاتێک دیاری نەکراوە بۆ واژوو کردنی پڕۆژە یاساکە. 

بابەکر زێباری، راوێژکاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "لە ئێستادا کارکردن لەسەر پرۆژە یاسای چاکسازی دەستیپێکردووە لەلایەن سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و سەرقاڵی لێکۆڵینەوەین بۆ ئەوەی بزانین پرۆژە یاساکە هیچ کێشەیەکی تێدا نییە".

ئاماژەی بەوەشکرد "کارکردن لەسەر پڕۆژە یاساکە قورسە بە باشی کاری لەسەر دەکرێت، چونکە نابێت هەڵە بکرێت لە پرۆژە یاساکەدا لەبەرئەوەی پەیوەندیی بە مووچەخۆرانەوە هەیە".

بابەکر زێباری وتیشی "دەبێت قۆناغ بە قۆناغ کار لەسەر پرۆژە یاساکە بکرێت، هەروەها هیچ کاتێکیش دیاری نەکراوە بۆ واژوو کردنی پڕۆژە یاساکە".

جێگای ئاماژەیە، لەدوای ئەوەی پرۆژە یاسای چاکسازی لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە پەسەندکرا نێردرا بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەئێستا چاوەڕوانی ئەوە دەکرێت پرۆژە یاساکە لەلایەن سەرۆکی هەرێمەوە بڕیاری لەسەر بدرێت.
Qaiwan
Qaiwan