کوردستانی

گۆڕان له‌باره‌ی شه‌قامی سه‌د مه‌تری سلێمانی روونكردنه‌وه‌ ده‌دات

مەودا میدیا - سلێمانی |


گۆڕان له‌باره‌ی شه‌قامی سه‌د مه‌تری سلێمانی روونكردنه‌وه‌ ده‌دات
مه‌ودا میدیا-

تیمی وه‌زاری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ حكومه‌ت رایده‌گه‌یه‌نێت به‌رپرسیارێتی جێبه‌جێنه‌كردنی پرۆژه‌ی شه‌قامی 100 مه‌تری شاری سلێمانی په‌یوه‌ندی به‌ ئه‌وانه‌وه‌ نیه‌، ئه‌و پرۆژه‌یه‌ ساڵی 2013 به‌ردی بناغه‌ی دانراوه‌ و جێبه‌جێنه‌كراوه‌.

له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا تیمى وه‌زاری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ حكومه‌ت رایگه‌یاند " جێبه‌جێنه‌كردنی پرۆژه‌ی شه‌قامی 100 مه‌تری سلێمانی په‌یوه‌ندی به‌ تیمی وه‌زاری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ حكومه‌ت نیه‌".

له‌ به‌شێكی روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه‌ "ئه‌م پرۆژه‌یه‌ له‌ سنوری كاری وه‌زاره‌تی شاره‌وانیدایه‌، له‌ كاری ئه‌و 4 وه‌زاره‌ته‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم دووره‌".

له‌ به‌شێكی تری روونكردنه‌وه‌ی تیمی وه‌زاری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ حكومه‌ت هاتووه‌ " ئه‌م پرۆژه‌یه‌ له‌ ساڵی 2013 ه‌وه‌ بودجه‌ی بۆ ته‌رخانكراوه‌ و به‌ردی بناغه‌ی دانراوه‌ پێویست بووه‌ بخرێته‌ بواری جێبه‌جێكردن و جێبه‌جێنه‌كراوه‌، ته‌مه‌نی كابینه‌ی نۆیه‌م و به‌شداری تیمی وه‌زاری گۆڕان تیایدا كه‌متر له‌ 140 رۆژه‌، ئه‌م ماوه‌یه‌ش ناكرێت به‌راوردبكرێت به‌ته‌مه‌نی كابینه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ رابردوودا و ناگونجێت تیمی وه‌زاری گۆڕان به‌رپرسیاربكرێت له‌و كه‌مته‌رخه‌مییه‌".
Qaiwan
Qaiwan