کوردستانی
دوو کەس کە پلانی بڕینی بانکی جیهانیان دابوو دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، دوو کەسیان بەتۆمەتی پلان دانان بۆ بڕینی بانکی جیهان دەستگیرکردووە، کەویستبوویان لە رۆژانی جەژندا بانکەکە ببڕن.
لە راگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان ئاماژە بۆ ئەوەداکات "دوای وەرگرتنی زانیاری و چاودێری ورد لەسەر تۆمەتبارێک کە پاسەوانی بانکی جیهانە لە کەلارو ماوەی دوو مانگە پلانی دزینی بانکەکەی داڕشتووە و بەرنامەی دانابوو لە رۆژانی پشووی جەژنی قوربان بانکەکە ببڕێت".
ئەوەش خراوەتەڕوو "شەوی رابردوو بەشی پۆلیسی نەهێشتی تاوانی گەرمیان توانیان پلانی برینی بانکی جیهان پوچەڵ بکەنەوەو دوو تۆمەتبار دەستگیربکەن کە یەکێکیان پاسەوانی بانکەکەیە و ئەوەی تریان ئاگاداری پلانەکەبووە".
لە راگەیەنداروەکەدا ئەوەش هاتووە، دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا لەپێش دادوەری لێکۆلینەوەی کەلار دانی نا بەتاوانەکەیدا لە ئێستادا بەبریاری دادوەرو بەپێی مادەی 444 بەندکراوەو لێکۆلینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.
ر.ر
بیروڕا



