کوردستانی

پێشبینییەکانی کەشوهەوا بۆ رۆژانی جەژن بڵاوکرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێشبینییەکانی کەشوهەوا بۆ رۆژانی جەژن بڵاوکرایەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەڕێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی پێشبینییەکانی کەشوهەوا بۆ رۆژانی جەژن رادەگەیەنێت، بەپێی پێشبینییەکانیش بێت سبەینێ کە یەکەم رۆژی جەژنە پلەکانی گەرما روو لە بەرزبوونەوەی زیاتر دەکەن.

ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "پلەکانی گەرما لە دوێنێ یەکشەممەوە رووی لە بەرزبوونەوە کردووە و ئەمڕۆش بەرزبوونەوەی زیاتری بەخۆیەوە بینەوە، هەروەها پێدەچێت لە سبەینێ و دوو سبەینێدا پلەکانی گەرما زیاتر بەرزببنەوە لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان".

ئاماژەی بەوەشکرد "بە تایبەتی لە ناوچە گەرمیانییەکانی هەرێمی کوردستان پلەکانی گەرما زیاتر بەرز دەبنەوە، ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرما لە قەزای خانەقین تۆمار کرابوو کە 49 پلەی سیلزی بوو".

بەڕێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی باسی لەوەشکرد "پێشبینی دەکرێت لە کۆتایی هەفتەدا پلەکانی گەرما روو لە دابەزین دەکەن، بەڵام هەر گەرم دەبێت".

س.س

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن