کوردستانی
وەزارەتی پەروەردە خوێندکارانی پۆلی 12ی ئامادەیی ئاگادار دەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوا لە هەر سێ بەشەکەی قۆناغی 12ی ئامادەیی دەکات رۆژێک پێش تاقیکردنەوەکان سەردانی هۆڵەکانی تاقیکردنەوە بکەن، بۆ دۆزینەوەی ناو و شوێنی تاقیکردنەوەکانیان.
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوا لە هەر سێ بەشەکەی قۆناغی 12ی ئامادەیی دەکات رۆژێک پێش تاقیکردنەوەکان سەردانی هۆڵەکانی تاقیکردنەوە بکەن، بۆ دۆزینەوەی ناو و شوێنی تاقیکردنەوەکانیان.
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە "قوتابیان و خوێندکارانى پۆلی دوازدەی ئامادەیی بە هەموو بەشەکانییەوە ئاگادار دەکەینەوە، پێویستە ڕۆژى شەممە رێکەوتى 24ی تەمووزی 2021، واتا یەک رۆژ پێش دەستپێکردنى تاقیکردنەوەکان دەتوانن سەردانى هۆڵەکانى ئەزموونى بکەن بە مەبەستى دڵنیا بوونى لە شوێنى تاقیکردنەوەکانیان".
وەزارەتی پەروەردە داوا لە خوێندکارانی پۆلی 12 دەکات لە رێگەى ئەم لینکەى خوارەوە شوێن و ناوى هۆڵى تاقیکردنەوەکانتان بدۆزنەوە، داواش لە خوێندنگەکان دەکات تاکو رێکەوتى ئاماژە پێکراوى سەرەوە ناوى قوتابیان لە هۆڵەکانى تاقیکردنەوەکان هەڵناواسرێت.
- بەشى پیشەیى
س.س
س.س
بیروڕا



