کوردستانی

بە تۆمەتی دزینی پارەی مزگەوت مێردمنداڵێک دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بە تۆمەتی دزینی پارەی مزگەوت مێردمنداڵێک دەستگیرکرا
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان دەستگیرکردنی مێردمنداڵێکی تەمەن 15 ساڵانی راگەیاند بە تۆمەتی دزیکردن لە مزگەوتی روناکی قەزای کەلار.

عەلی جەمال قدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان راگەیاند "دوای ئاگادارکردنەوەی پۆلیس لەحاڵەتێکی دزیکردن لە مزگەوتی روناکی قەزای کەلار دوای لێکۆڵینەوەو بەدواداچوون  پۆلیسی بەشی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان مێردمناڵێکی تەمەن 15 ساڵیان دەستگیرکرد".

ئاماژە بەوەشکراوە "دوای لێکۆلینەوە لەگەڵ تۆمەتبار ئاشکرای کرد کە پارەی خەزێنەی خێرخوازی مزگەوتی روناکی دزیوە و لەماوەکانی رابردووشدا چوار ماتۆڕسکیلی لە گەڕەکەکانی قەزای کەلار  دزیوە، لەئێستادا بەبڕیاری دادوەری لێکۆلینەوەی کەلارو بەپێی مادەی 446 بەندکراوە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan