کوردستانی

جۆری گۆڕاوی کۆرۆنای دەلتا لە سلێمانی تۆمارکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


جۆری گۆڕاوی کۆرۆنای دەلتا لە سلێمانی تۆمارکرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی ئاشکرایکرد جۆری گۆڕاوی کۆرۆنای دەلتا لە سلێمانی تۆمارکراوە، ئاماژە بەوەشکراوە لەئێستادا پشکنینی  جۆری گۆڕاوی کۆڤید 19 ( دەلتا )  بۆ هاوڵاتییان دەکرێت.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "دوای گەیشتنی تێستی تایبەت بە پشکنین و دیاریکردنی جۆری گۆڕاو لە کۆڤید 19 (دەلتا ) بە سەنتەری پشکنینی کۆڤید لە سلێمانی لەئێستادا لەلایەن تیمی پشکنینی کۆرۆنا لە سەنتەری دەست نیشانکردنی کۆرۆنای گۆڕاو ئەو جۆرە نوێیە تۆمارکراوە".

ئاماژە بەوەشکراوە "دیاریکردنی جۆری گۆڕاوی کۆڤید 19 ( دەلتا ) لە سەنتەری پشکنینی کۆرۆنا لە سلێمانی دەستنیشانکراوە و پشکنین بۆ هاوڵاتییان دەکرێت".

س.س
Qaiwan
Qaiwan