عیراقی

داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەکەی بەغدا راگەیاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەکەی بەغدا راگەیاند
مەودا میدیا-

رێکخراوی داعش لە راگەیەندراوێکدا بەرپرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەکەی دوێنێی بەغدا راگەیاند و ئاماژەی بەوەداوە، خۆکوژەکە ناوی ئەبوحەمزەیە و خۆی لە نێو گردبوونەوەیەکی شیعەکان تەقاندووەتەوە.

 بە پێی لێدوانی لایەنە ئەمنییەکانی بەغدا کە بە میدیاکانیان راگەیاندووە، لە ئەنجامی تەقینەوە خۆکوژییەکەی دوێنێی بازاڕی (وحیلاتی) ناوچەی سەدری بەغدا 35 کەس کوژران و زیاتر له‌ 60 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون، لەنێو کوژراوەکانیشدا 12 منداڵ هەن.

دوای تەقینەوەکە مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق بڕیاریدا لێکوڵینەوەی بەپەلە لە تەقینەوەکە بکرێت و ئەو بەرپرسانەش دادگایی دەکات، کە کەمتەرخەم بوونە.

ر.ر

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان