کوردستانی
بەرزترین پلەی گەرمای شارەکانی هەرێم دیاری کرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
کەشناسیی هەرێم خشتەیەکی نوێی بەرزترین پلەی گەرمای تۆمارکراوی شارەکانی هەرێمی کوردستانی بۆ ئەمڕۆ یەکەم رۆژی جەژن بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، بەرزترین پلەی گەرما 50 پلەیە و لە قەزای خانەقین تۆمارکراوە و نزمترین پلەی گەرماش لە حاجی ئۆمەران تۆمارکراوە کە 31 پلەیە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بەرزترین پلەکانی گەرمای بۆ ئەمڕۆ سێشەممە 20ی تەمووزی 2020 بڵاوکرداوە و رایگەیاند، بەرزترین پلەی گەرمای تۆمارکراو 50 پلەیە لە قەزای خانەقینی سەر بە پارێزگای کەرکوک تۆمارکراوە و نزمترین پلەی گەرمای تۆمارکراویش 31 پلەیە لە حاجی ئۆمەرانی سەر بە پارێزگای هەولێر تۆمارکراوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، بەرزترین پلەی گەرمای تۆمارکرا و لە ناو سەنتەری شارەکان بەم شێوەیەیە، هەولێر 44 پلە، سلێمانی 45 پلە، کەرکوک 46 پلە، دهۆک 42 پلە و پاریزگای هەڵەبجەش بەرزترین پلەی گەرما 45 پلەیە.
ر.ر

ر.ر
بیروڕا



