عیراقی
مستەفا کازمی داوای قەرز لە بانکی نێودەوڵەتی دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عیراق ئاشکرایکرد سەرۆك وەزیرانی عیراق داوای یەك ملیار دۆلار قەرز لە بانکی نێودەوڵەتی دەکات بە مەبەستی جێبەجێکردنی ژمارەیەك پرۆژە پێوستی خزمەتگوزاری بەخێرایی.

لە راگەیەندراوێکدا نووسینگەی راگەیاندنی مستەفا كازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند "مستەفا کازمی لە شوێنی مانەوەی خۆی لە واشنتۆن چاوی بە دیڤید مالباس، سەرۆكی بانكی نێودەوڵەتی كەوتووە و داوایكردووە بەشێوەیەكی خێرا زیاتر لە یەك ملیار دۆلار وەك قەرز بۆ عیراق خەرج بكرێت، تا ژمارەیەك پڕۆژە پێوستی خزمەتگوزاری بەخێرایی پێ ئەنجام بدرێت".
هەر لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەکراوە هەرچەندە كورتهێنانی بودجەمان هەبووە، بەڵام توانیومانە چارەسەری لاوازی ژێرخانی ئابووری وڵات بكەن بەهۆی هاندانی وەبەرهێنانی كەرتی تایبەت، ئەوەشی ئاشکراکردووە "حكومەتی عیراق پلانی هەیە لە دوو ساڵی داهاتوودا و لەڕێگەی كۆمپانیا جیهانییەكانەوە 7 هەزار و 500 مێگاوات وزەی خاوێن بەرهەم بهێنێت".

ئاماژە بەوەشكراوە "كازمی لەگەڵ ژووری بارزگانی ئەمەریكا كۆبووەتەوە و رایگەیاندووە، دەرگای عیراق بەڕووی وەبەرهێنەراندا كراوەیە و حكومەت ڕێوشوێنی بوێرانەی بۆ چاكسازی راستەقینەی ئابووری گرتووەتەبەر".
س.س
س.س