عیراقی
لە دوزخورماتوو هەلیکۆپتەرێكی سوپای عێراق کەوتەخوارەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
میدیا عیراقییەکان بڵاویانکردەوە شەوی رابردوو هەلیکۆپتەرێکی سوپای عیراق کەوتەخوارەوە، بەرپرسی مەڵبەندی حەمرینی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانیش رایگەیاند، کاتژمێر 3:15 خولەکی شەوی رابردوو هەلیکۆپتەرێکی سوپای عیراق کەوتووتەخوارەوە و سەرجەم تیمە فرۆکەوانییەکە گیانیان لەدەستداوە.
مەلا کەرەیم شکور، بەرپرسی مەڵبەندی حەمرینی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند، کاتژمێر 3:15 خولەکی شەوی رابردوو لە نزیک گوندی چەرداغلی قەزای دوزخورماتوو، هەلیکۆپتەرێك لە کاتی تێپەڕینی بە ناوچەکە کەوتووەتە خوارەوە و تیمە فرۆکە وانییەکەی کە لە پێنج کەس پێکهاتبوون گیانیان لەدەستداوە.
لە بارەی هۆکاری تێکشانی هەلیکۆپتەرەکە ئاماژەی بۆ ئەوەکرد "تائێستا هۆکاری تێکشکانەکەی نەزانراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن".
ئەوەشی خستەڕوو، دوای رووداوەکە هێزەکانی حەشدی شەعبی و سوپای عیراق گەیشتوونەتە شوێنەکە و لێکۆڵینەوەکان لە هۆکاری رووداوەکە دەستیپێکردووە.
ر. ر