عیراقی

بە مووشەک هێرش کرایە سەر ناوچەی سەوزی بەغدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بە مووشەک هێرش کرایە سەر ناوچەی سەوزی بەغدا
مەودا میدیا-

میدیا عیراقییەکان بڵاویانکردەوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بە مووشەک هێرشکرایە سەر ناوچەی سەوزی بەغدا، بەڵام تا ئێستا زیانەکان نەزانراون.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 29ی تەمووزی 2021 میدیا عیراقییەکان بڵاویانكرده‌وه‌، گرووپه‌ چەکدارەکانی نزیک لە ئێران دوو مووشەکیان ئاراسته‌ی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە ناوچەی سەوزی بەغدا کردووه‌، تا ئێستاش زیانەکان نەزانراون.

ئەوە لەکاتێکدایە لە دوای رێککەوتنی مستەفا کازمیی، سەرۆک وەزیرانی عیراق و جۆ بایدنی، سەرۆکی ئەمەریکا لەسەر کشاندنەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە عیراق ئەمە یەکەم هێرشی گروپە چەکدارەکانە بۆ سەر ناوچەی سەوزی بەغدا.




ر. ر

Qaiwan
Qaiwan