کوردستانی

هەولێر؛ حەوت یانەی شەوانە داخران

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەولێر؛ حەوت یانەی شەوانە داخران
مەودا میدیا-

قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر  رایگەیاند، لەسەر بڕیار و راسپاردەكانی ژووری ئۆپراسیۆنی پارێزگای هەولێر، لە ناو شاری هەولێر حەوت یانەی شەوانە بەهۆی پابەندنەبوون و سەرپێچی لە بڕیارەكان داخران.

 ئەمرۆ هەینی 30ی تەمووزی 2021 لە راگەیەندراوێکدا قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر ئاماژە بۆ ئەوەدەکات، بەھۆی پابەندنەبوون بەبڕیار و ریكارەكانی ژووری ئۆپراسیۆنی پارێزگای هەولێر و جێبەجێنەكردنی رێناماییە تەندروستیەكان و رێكارەكانی خۆپارێزی، لە هەولێر حەوت یانەی شەوانەیان داخست و رێكاری یاسایش بەرامبەر بە خاوەنەكانیان دەگیرێتەبەر.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتوو، ئەم هەڵمەتەی لێژنەكانی پشكنین و چاودێری بەردەوامە و ئامانج لێی پاراستنی تەندروستی و سەلامەتی هاووڵاتییان و دڵنیابوونە لە جێبەجێكردنی رێنماییە تەندروستیەكان و رێكارەكانی خۆپارێزی و بریار و راسپاردەكانی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر.

ئەوەش لە دوای ئەوە هات 27ی ئەم مانگە، لیژنەی باڵای رووبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێم کۆبووەوە و چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد، بەپێی بڕیارەکانیش، شوێنە گشتییەکان بە پابەندبوون بە رێنماییەکانەوە کراوە دەبن و بە پێچەوانەوە سزا دارایی دەدرێن و دادەخرێن.

ر. ر

 

Qaiwan
Qaiwan