گێتی
تۆنی بلێر: كشانەوەی ئەمەریكا لە ئەفغانستان مەترسیدارە و پێویست نەبوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە یەكەم لێدوانیدا دوای ئەوەی بزووتنەوەی تاڵیبان دەستی بەسەر ئەفغانستاندا گرتەوە، سەرۆك وەزیرانی پێشووتری بەریتانیا رایگەیاند كشانەوەی هێزەكانی ئەمەریكا لەو وڵاتە "غەمهێن و مەترسیدارە و پێویست نەبوو".
تۆنی بلێر، سەرۆك وەزیرانی پێشووتری بەریتانیا كشانەوەی هێزەكانی ئەمەریكا بە "دروشمێكی خراپ" ناودەبات و دەڵێت بۆ كۆتاییهاتن بە شەڕێكە كە كۆتایی نییە، ئەویش وەكو ئاماژەكردن بۆ دروشمێكی جۆو بایدن كە لەكاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەكان دەیوتەوە.
لەكاتی داگیركردنی ئەفغانستاندا لەلایەن ئەمەریكاوە لە ساڵی 2001 تۆنی بلێر ژمارەیەك لە سەربازانی وڵاتەكەی لە چوارچێوەی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتیدا دژی تیرۆر ناردە ئەفغانستان.
سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا دەڵێت "كشانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانان لە ئەفغانستان دەبێتە هاندانی تیرۆریستان"، ئاماژەی بەوەشكرد "كشانەوەی هێزەكانی ئەمەریكا لە بەرژەوەندیی روسیا، چین و ئێرانە".
خ.غ