گێتی

باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە کابول داوا لە ئەمەریکییەکان دەکات لە فڕۆکەخانە نزیک نەبنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە کابول داوا لە ئەمەریکییەکان دەکات لە فڕۆکەخانە نزیک نەبنەوە
مەودا میدیا-

باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە ئەفغانستان هۆشداری دایە ئەمریکییەکان کە رەنگە داعش هێرشبکاتە سەر فڕۆکەخانەی کابول.

 تیمی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە ئەفغانستان کە ئێستا کارەکانی لەنێو فڕۆکەخانەی کابول بەڕێدەکات، هۆشداری دایە ئەمریکییەکانی نیشتەجێی ئەفغانستان کە نزیک فڕۆکەخانەکە نەبنەوە، چونکە ئەگەری هەیە داعش هێرش بکاتە سەر فڕۆکەخانەکە.

لە لایەکی دیکەوە وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا رایگەیاند، ئەوان لە نزیکەوە چاودێری بارودۆخەکە دەکەن و بیریش لە رێگەیەکی دیکە دەکەنەوە بۆ گواستنەوەی ئەمەریکییەکانی ناو ئەفغانستان بۆ فڕۆکەخانە.
 
وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا ئاماژەی بەوەشکرد، تائێستا سێ هەزار کەسیان بردووەتە دەرەوەی ئەفغانستان و پرۆسەی دورخستنەوەی ئەمەریکی و هاوپەیمانە ئەفغانییەکان بەردەوامدەبێت، وتیشی لەئێستادا پێنج هەزار سەربازی ئەمەریکا لەناو فڕۆکەخانەکەدایە.

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان