دۆزی ژن

پیاوێک دوای کوشتنی هاوسەرەکەی تەرمەکەی دەسوتێنێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


پیاوێک دوای کوشتنی هاوسەرەکەی تەرمەکەی دەسوتێنێت
 مەودا میدیا-

 ژنێکی خەڵکی شاری سەقز لەلایەن هاوسەرەکەیەوە لە شاری تیکاب بە شێوەیەکی دڕندانە کوژرا و تەرمەکەی لە پزیشکی دادوەری شاری ئورمیە لەژێر توێکاریدایە.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردووەتەوە، شەوی شەممە 21ی ئابی 2021  ژنێکی لاوی خەڵکی سەقز بە ناوی "سەبری نەعلبەندی" تەمەن 24 ساڵ لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کە خەڵکی شاری تیکابە کوژراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هاوسەری سەبری نەعلبەندی دوای ئەوەی بەهۆی کێشەی خێزانییەوە ناوبراوی کوشتووە هەوڵی داوە لە رێگەی ئاگردانی ماڵەکەوە، شێوازی و چۆنیەتی کوشتنە بشارێتەوە و هەر بەم هۆیەوە تەرمی سەبری سووتاوە.

شایانی باسە، سەبری نەعلبەندی خەڵکی گوندی ئێرانشا سەربە شاری سەقز و دایکی منداڵێکە، ناوبراو لە ماوەی رابردوودا بەهۆی کێشەی بنەماڵەیی چووتەوە ماڵی باوک و دایکی لە گوندی ئێرانشا، دوو رۆژ پێش لەگەڵ هاوسەرەکەی گەڕاوەتەوە بۆ ماڵی خۆی لە شاری تیکاب.

تەرمی سەبری نەعلبەندی بۆ لێکۆڵینەوە و توێکاری یاسایی بۆ پزیشکی دادوەریی شاری ئورمیە گوازراوەتەوە و تا ئێستا ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوە.

س،س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن