ئەنوەر حسێن
سیناریۆیەك دژی ئۆپۆزیسیۆنی كوردی ئێران و توركیا
فشارەكانی ئێران و توركیا بۆ دەركردنی ئۆپۆزیسیۆنی كوردی وڵاتەكانیان لە هەرێمی كوردستان و عیراق و داخستنی بارەگاكانیان، تادێت زیاتر دەبێت و پێدەچێت حكومەتی عیراق، ملی بۆ ئەو داواكارییە دابێت و هەرێمیش لەژێر فشاردا بێت.
هەرێمی كوردستان سێ ئۆپۆزیسیۆنی پارچەكانی كوردستانی تێدایە، (هی باكوور و پەكەكە كە لە زۆنی زەرد و سەوزن، هی رۆژهەڵات دیموكرات، كۆمەڵە و پژاك یەكەم و دووەمیان لە زۆنی سەوز و زەرد هەن، پژاك و كۆدار و باڵە سەربازییەكەشیان (YRK - یەرەكە) تەنها لە سنووری زۆنی سەوزن، هی رۆژئاواش باڵەكەی سەر بە پەكەكە [لە زۆنی سەوز و باڵەكەی سەر بە پارتیش (ئەنەكەسە) لە زۆنی زەردن، جگە لە (یەبەشە) كە لە شنگال و مەخموور)ن.
لە كۆی ئەم گرووپانە، (پەكەكە) لە زۆرترین سنووری جوگرافیای هەرێمی كوردستان بڵاوبوونەتەوە، لە نزیكەی (1140) گوندی سنووری زۆنی زەرد و سەوز بارەگایان هەیە و وجودیان هەیە و زۆرجار تووشی شەڕ و بەریەككەوتن دەبن لەگەڵ هێزەكانی پێشمەرگە.
بەڵام پێدەچێت فشارەكانی ئێران و توركیا بۆ دەركردنی (پەكەكە) و (كۆمەڵە و دیموكرات) لە كوردستان، وردە وردە بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە، تەنها لە سنووری پەلامار، بۆردوومان، هێرشی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان و تیرۆر نەمێنێتەوە.
توركیا بە تەنها لە (15/8/2018) تا كۆتایی (ئابی 2021)، (10) لێپرسراوی گەورەی سەربازی و سیاسی پەكەكەی لە هەرێمی كوردستان تیرۆر كردووە، دووجاریش لە سەرەتا و ناوەڕاستی (2017) هەوڵی تیرۆركردنی قەرەیڵان و رفاندنی جەمیل بایكی داوە، دوایین هێرشی چڕوپڕ و ئۆپەراسیۆنی فڕۆكەكانی توركیا بۆ سەر بنكەكانی (پەكەكە و پژاك)، لە رۆژی (24/8/2021)، كە (20) فڕۆكەی جەنگی بە چاودێری راستەوخۆی خولووسی ئاكار، وەزیری بەرگری لە هێرش بۆ سەر ناوچەكانی شارباژێر و پێنجوێن بەقوڵایی (300كم)، هەڕەشەیەكی جدی و مەترسیدارە، كە نە حكومەتی هەرێم، نە یەكێتی هیچ وەڵامێكیان نەبووە و پرۆتستۆیان نەكردووە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ بێدەنگی بەتایبەتی كە گەریلاكانی (پەكەكە و پژاك) لە سنووری زۆنی سەوز، فشارێكی زۆریان دروستكردووە و بەپێی سەرچاوەكان نزیكەی (1260) گەریلایان هێناوەتە ئەو ناوچانە و بەرپرسە ئیدارییەكانی ناوچەكەش دەڵێن "نائارامییان دروستكردووە و باج و گومرگ لە كاسبكاران وەردەگرن".
پارتیش لای خۆیەوە، نەك هەر نیگەرانە لە مامەڵە و رەفتاری گەریلاكانی پەكەكە لە بادینان، بەڵكو لەوەش زۆرتر وجودی هێزەكانی (یەبەشە)یە لە شنگال و مەخموور، كە بەردەوام توركیا بۆردوومانیان دەكات، رۆژانە وەكو خۆیان دەڵێن "سەرئێشە بۆ پارتی دروستدەكەن و حەشدی شەعبی هاوكارییان دەكات".
قسەكانی جومعە عینادی وەزیری بەرگریی عیراقیش رۆژی (31ی ئابی 2021) ئاماژەن بۆ هەماهەنگی لەگەڵ توركیا بۆ لێدانی (پەكەكە)، پێشتریش سەردانی رۆژی (11/6/2020)ی هاكان فیدان، سەرۆكی دەزگای میت بۆ عیراق و دواتریش سەردانی كازمی لە (17/12/2020)، بەشێكی زۆری ئەو دوو سەردانە پەیوەندی بە پەكەكەوە هەبووە، بەتایبەتی كە كازمی لەو بارەیەوە ملی بۆ هەموو داواكانی توركیا داوە و ناردنی پۆلیسی فیدراڵی و هێز بۆ شنگال، هەر لەو چوارچێوەیەدایە، بۆ فشار خستنە سەر پەكەكە و داخستنی بارەگاكانی (یەبەشە).
سەبارەت بە ئۆپۆزیسیۆنی رۆژهەڵاتی كوردستانیش (كۆمەڵە، دیموكرات و پژاك)، ئێرانیش جیا لەوەی رۆژی (8/9/2018) بۆردوومانی بارەگاكانی (حدك)ی كرد لە كۆیە، (16) كادر و ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی شەهید كرد و بەردەوامیش نیگەرانی خۆی لە جموجوڵی ئەو هێزانە لە سنوورەكان دەربڕیوە، هەوڵی تریشی داوە، بەڵام دوایین سەردانی وەفدی پارتی لە (29/6/2021)، كە پێكهاتبوون لە: (فازڵ میرانی، هۆشیار زێباری، پشتیوان سادق) بۆ تاران، یەكێك لە فایلە گەرمەكان، نیگەرانی ئێران بووە لە بوونی چوار هێزی كوردی ئێران (حدك، حدكا، كۆمەڵەی شۆڕشگێڕ و كۆمەڵەی زەحمەتكێشان) لە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی پارتی و ناوچەكانی هەڵگورد و لەسەر سنوور و چوونی پێشمەرگەكانی ئەو هێزانە بۆ ناوەوە، بۆیە پاش گەڕانەوەی وەفدەكە، بەو هێزانەیان رایگەیاندووە، كە لەو ناوچانە پاشەكشە بكەن و فشاریان لەسەر دروستكردوون.
حەشدی شەعبیش بەجدی كار بۆ ئەوە فایلە دەكات، كە لە رێگەی حكومەتی عیراقییەوە، كۆتایی بە بوونی بارەگاكانی (كۆمەڵە و دیموكرات) بهێنن، وەكو چۆن لە (10/9/2016) دوایین كادری سازمانی موجاهیدنی خەڵقیان لە كامپی ئەلبەرتی لە عیراق دەركرد، ژمارەیەكییان لێ كوژرا و دواتر گواسترانەوە بۆ ئەلبانیا.
بوونی ئۆپۆزیسیۆنی توركیا و ئێران، هەرچەندە فشاری زۆری بۆ هەرێم هێناوە لەلایەن ئەو دوو وڵاتەوە، بەڵام پارادۆكسێكی تێدایە، كە (پەكەكە) هێشتا لە پێگە و هەژموونی ئێراندا، بەتایبەتی لە شنگال و شەڕی نێوان (پەكەكە و پارتی) یەكێكە لە ئەگەرەكان، هەرچەندە ئەمساڵ چەندین پێكدادان و رووبەڕووبوونەوەی پچڕ پچڕ هەبوون، كە تێیدا هەردوولا شەهیدیان داوە، بەڵام هەوڵی كۆنتڕۆڵكردنی دراوە، بەڵام پارتی دەڵێت "چی تر تەحەموولی ئەو رەفتارانەی پەكەكە ناكرێت"، تا ئەو رادەیەی لە سەرەتای تەمووزی ئەمساڵدا (پەكەكە) داوا لە (مەلا بەختیار) دەكەن، هەوڵەكانی خۆی بەكاربهێنێت بۆ رێگری لە ئەگەری شەڕی نێوانیان و سەردانەكەی (مەلا بەختیار) و بینینی مەسعود بارزانی و سەرۆكی هەرێم، سەرۆكی حكومەت و جێگری سەرۆكی حكومەتیش هەر لەو پەیوەندییەدا بووە و ئاكامی هەوڵەكانیش ئەرێنی بووە، بەڵام ئایا بەریەككەوتنی بەردەوامی ئەو دوو هێزە، مەترسی شەڕی لێناكرێت؟
بەڵام جیا لەوانە هەست بە بوونی سیناریۆ و تارماییەك دەكرێت لە ناوچەكەدا، كە رەنگە هێزەكانی ئۆپۆزیسیۆنی كوردی ئێران و توركیا تێیدا زەرەرمەندبن و تووشی گرفت ببن.
"كە پێناچێت حكومەتی هەرێمی كوردستان، یەكێتی و پارتی سەرەڕای پێناخۆشبوونیان، یان ناڕازیبوونیان، دەرەقەتی ئەو گەلە كۆمەكێیە بێن".
خ.غ