ئەنوەر حسێن
ئەگەر لە هەولێر کونسوڵ نەکوژرابا
ڕۆژى 23/6/2019 نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پاش دەستبەکاربوونى لە 10/6/2019 سەردانى تورکیاى کرد و لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆگان کۆبوونەوە، واشبڕیار بوو، وەکو ئاژانسی ئەنادۆڵ بڵاویکردبۆوە کە هەر لەمساڵدا، ئەردۆگان سەردانى عێراق بکات (کە دیارە مەبەستى بوە سەردانى هەرێمى کوردستانیش بکات).
ئەوەى لەو سەردان و دیدارەى نێوانیان نهێنى و گرنگ بووە، ئەردۆگان داواى لە نێچیرڤان بارزانى کردوە، دەیانەوێت گەرێکى ترى دانوستانەکانى نێوان ئەنکەرە و PKK بە میانگیرى نێچیرڤان بارزانى دەستپێبکەنەوە.
بارزانى پاش گەڕانەوەى ئەم پەیامە دەنێرێتە قەندیل، هەر بۆیە جەمیل بایک دواى ئەو هەنگاوە پۆزەتیڤەى بارزانى لە وتارەکەى لە ڕۆژنامەى واشنتۆن پۆست وەڵامى نێچیرڤان بارزانى و ئەردۆگان بە ناڕاستەوخۆ دەداتەوە، واتا لە تەمموزى 2019 جەمیل بایک لە ڕۆژنامەى (واشنتۆن پۆست)ى ئەمەریکى وتارێکى نوسی، بە ناونیشانى (عەبدوڵڵا ئۆجەلان بۆ ئێمە نوێنەرى دانوستانە) کە تێیدا داواى پرۆسەى ئاشتى کردوە لە ڕێگاى ئۆجەلانەوە (ئیمڕاڵى) و پەیامى نارد بوو بۆ ئەنکەرە، دوا بە دواى ئەو وتارەش، هێرشەکانى PKK بۆ سەر تورکیا ڕاگیرا، یان زۆر کەمکرانەوە، وا دەردەکەوێت کەنییەتى ئاشتى هەبوو، بەڵام بایک بۆچوونى وابوو دانوستان لە قەندیل ناکرێت، بەڵکو لە ئیمڕاڵى دەکرێت، چونکە جارێکى تریش ئەو بۆچوونەى دەربڕیبوو.
جەمیل بایک لە (11/9/2014) لە دیدارێکدا لەگەڵ چەند ڕۆژنامەنووسێک لە قەندیل پێی وتین، ئەمەریکییەکان و تورکەکان داوایان کردوە، وەفدیان بێتە قەندیل بۆ دانوستان، بەڵام من پێمووتون، "بۆچى دێنە قەندیل، گەر دانوستان دەکەن و بە ڕاستیتانە، بچنە ئیمڕاڵى لاى ئۆجەلان، نزیکترە و بڕیار لاى ئەوە"، ئەم وەڵامەى بایک لە (واشنتۆن پۆست) هەمان وەڵامى ساڵى (2014)یە.
هەرچەندە وابڕیار بوو ڕۆژى 17/7/2019 نێردراوەکەى بارزانى بچێتەوە قەندیل لەگەڵ جەمیل بایک دابنیشێت، بەڵام بەیانى ئەو ڕۆژە لە کافتریای (هۆقەباز) لە هەولێر کارمەندێکى کونسوڵى تورکیا دەکوژرێت، کە پەکەکە دەڵێت "لێپرسراوى دەزگاى میت بوە لە باشورى کوردستان"، بێ ئاگایی خۆیشی لەو کارە دەربڕی، هەر ئەو ڕۆژەش واتا (17/7/2019) (سەرحەد ڤارتۆ) لێپرسراوى پەیوەندییەکانى (کەجەکە) لەلایەن تورکیاوە شەهید دەکرێت.
پاش ئەو ڕووداوانە ئەردۆگان، نێچیرڤان بارزانى ئاگادار دەکاتەوە، کە ئەو بابەتە جارێ ڕادەگرین و بارزانیش نیگەرانى خۆى بۆ ئەو ڕووداوە و پەککەوتنى پرۆسەى ئاشتى ڕادەگەیەنێت.
بەمشێوەیە پرسی سەر لەنوێ ئاشتى پەک دەخرێت، لێرەدا دوو خاڵى گرنگ هەیە:
یەکەم: کێ لە پشت ڕووداوى کوشتنى کارمەندى کونسوڵخانەى تورکیایەوە لە هەولێر؟ ئایا هۆکارى کوشتنەکەى پەیوەندى بە پرسی ئاشتى و دەستپێکردنەوەى دانوستانى (ئەنکەرە – قەندیل) هەبوو بۆ ئەوەى سەرنەگرێت؟ وەکو ئەو پرۆسەیەى بۆ ئاشتى لەنێوان (ئۆزال، مام جەلال و ئۆجەلان) لە 1993 هەوڵیاندا پرسی کورد لە باکور چارەسەر بکرێت، بەڵام لە ئاکامدا ئۆزاڵ کوژرا و پرۆسەکەش پەکى کەوت، کە ڕۆڵى مام جەلال یەکجار گەورە بوو لەو پرسەدا، ڕووداوێکى مێژوویی بوو بۆ کوردیى باکور، ئایا ڕووداوى (هۆقەباز) دووبارەبوونەوەى سەردەمى ئۆزالە، کە کورد زەرەرى تێدا کرد؟
دووەم: گەر پرۆسەى ئاشتى دەستیپێبکردایەتەوە، ئایا ڕووداوەکانى 9 ئۆکتۆبەرى ڕۆژئاوا و ئۆپراسیۆنى تورکیا ڕووى دەدا؟
ئەو دوو خاڵە زۆر گرنگن، کە پەیوەندى ڕاستەوخۆیان بە ڕووداوەکانى ڕۆژئاواوە هەیە.
سەرەڕاى ئەو خاڵانە، لەناکاو لە بەیانى ڕۆژى (27/10/2019) ئەبوبەکر بەغدادى - ئەمیرى گروپى تیرۆریستى داعش لە گوندى باریشەى پارێزگاى ئەدلب لەلایەن هێزێکى ئەمەریکى بە هاوکارى دەزگا هەواڵگرییەکانى هەرێمى کوردستان و هەسەدە کوژرا.
سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن، کە (8) فرۆکەى جەنگى و ئەمریکى کە لە هەولێرەوە فڕیبوون، بە هاوکارى لەگەڵ میتى تورکى، ئۆپراسیۆنەکەیان ئەنجامداوە، ئەمەش ئاماژەیەکى ترە کە کەوتن و فرۆشتنى ڕۆژئاوا لە بەرامبەر ئاشکراکردنى شوێنى بەغدادى بووە لەلایەن میتى تورکییەوە، بەمەش دەردەکەوێت کە ئەنکەرە ڕەنگە بەرامبەر فرۆشتنى بەغدادى، ئەمەریکا ڕۆژئاواى پێفرۆشتوە، واتا کارتى ئاڵوگۆڕى نێوان تورکیا و ئەمەریکا (کورد و بەغدادى) بوون.
واتا پاش ئەوەى ئەردۆگان بێ ئومێد دەبێت لە پرسى ئاشتى، ئامادەکارى دەکات بۆ هێرشی سەر ڕۆژئاوا و هاوکارى ئەمەریکا بۆ کوشتنى ئەبوبەکر بەغدادى، ئەگەرچى ئەمە فاکت نییە، چونکە پرۆسەى ئاشتى نەکرا پەلامارى ڕۆژئاوا بدرێت، بەڵام ڕەنگبوو زۆر شتى تر ڕوویدابا.
پرسیار ئەوەیە، گەر کونسوڵ نەکوژرابا، ڕەنگە نێچیرڤان بارزانى پرۆسەى ئاشتى گەیاندبا شوێنێک؟ بەمکارەش ڕەنگبوو ڕێگرى لە پەلامارانى ڕۆژئاواش بکرایە.
بەڵام ئێستاش کە پرۆسەکە بە ئەجێندایەک پەکخرا و پەلامارى ڕۆژئاوا درا، هەقە نێچیرڤان بارزانى و لایەنەکانى تریش بە تایبەتى (ى.ن.ک) کە رۆڵى گەورەى هەبوو لە پرۆسەى ئاشتى باکور، دەستبەردارى پرسی ئاشتى و گفتوگۆ نەبن، چونکە تاکە چارەسەرى پرسی کورد لە باکور و پارچەکانى تریش، تەنها دیالۆگ و ئاشتى چارەسەرە.